سەنتەری ئەکادیمیای سیسکۆی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەم بڕوانامەی بەخشی
Search

سەنتەری ئەکادیمیای سیسکۆی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکەم بڕوانامەی بەخشی


2019-02-02 (شەممە) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

دوای کردنەوەی سەرنتەری سیسکۆی نێودەڵەتی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە بەهاوکاری دامەزراوەی نێودەوڵەتی سیسکۆ بەڕێوەدەچێت، یەکەم خولی دەرچوان لەم سەنتەرە بڕوانامەیان پێبەخشرا.

سەنتەری ئەکادیمیای سیسکۆ ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆلێجی زانست وتەکنەلۆجیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیای زانکۆی گەشەپێدنی مرۆیی وانەکان دەڵێنەوە کە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی سیسکۆن و لە مەراسیمێکدا بڕوانامە بەخشرایە مامۆستایان کە بەشێوەیەکی فەرمی. ڕێگە پێدراون بۆ ووتنەوەی هەر چوار ئاستەکەی سیسکۆ .

لە ئێستادا فێرخوازان و مامۆستایان و ئارەزوومەندان دەتوانن بەشداری خولەکانی ئەم ئەکادیمیایە بکەن و ڕاستەوخۆ لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تاقیکردنەوەی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن و ببنە خاوەی بڕوانامەی نێودەوڵەتی سیسکۆ.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە کە بڕوانامەکانی سیسکۆ تایبەتمەندن بە ئارەزومەندانی بوارەکە و هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت بەشداری خولەکانی بکات و بڕوانامەکانی بەدەستبهینێت هەرچەند پسپۆڕیەکەشی تەکنەلۆجیا و گەیاندن نەبێت.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی