سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری ئه‌كادیمی زانكۆ كۆبویه‌وه‌
Search

سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری ئه‌كادیمی زانكۆ كۆبویه‌وه‌


2019-01-23 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

ئه‌مرۆ ٤ شه‌ممه ٢٣\١\٢٠١٩ به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوسه‌رانی هه‌ردوو گۆڤاری زانستی زانکۆ (گۆڤاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) و ( UHD Journal of Science and Technology) كۆبویه‌وه‌و تێیدا باس له‌ گرنگی و ئاستی زانستی هەردوو گۆڤارەکە كرا. شایانی ئاماژەیە هەردوو گۆڤارەکە متمانەپێکراون و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێبه‌خشراوه‌. بۆیه‌ هه‌ردوو گۆڤاره‌كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی مامۆستایانی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌شێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م ستافی هه‌ردوو گۆڤاره‌كه‌ ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی زانكۆ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ئاینده‌دا گۆڤارەکان زیاتر رەچاوی ستانداردە نێوده‌وڵه‌تیەکان بکەن و هەوڵی چوونە نێو ئیندێکسە جیهانیە ئاست بەرزەکان بدەن.
كۆبونه‌وه‌كه‌ نزیكه‌ی ٣ كاتژمێری خایاند سه‌رنوسه‌رو ستافی هه‌ردوو گۆڤاره‌كه‌ چه‌ندین پێشنیارو بیروبۆچونیان ئاڵوگۆر كرد به‌ مه‌به‌ستی پێشخستن و به‌رەوپێشبردنی زیاتری گۆڤاره‌كانی زانکۆ.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی