سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له وه‌فدێكی زانكۆی ئازادی سنه ده‌كات
2019-01-10 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، ١٠\١\٢٠١٩، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی كرد له وه‌فدێكی زانكۆی ئازادی سنه كه به مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی هاوبه‌ش سه‌ردانی زانكۆیان كردبوو.
له دیدارێكدا كه به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رێوه‌چوو، به‌رێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. عیباد رۆحی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و وه‌فدی یاوه‌ری له زانكۆی ئازادی سنه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان رونكرده‌وه‌و جه‌ختیان له گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان كرده‌وه له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی ئێران‌دا.
هه‌روه‌ك خۆشحاڵی و گه‌شبینی خۆیان نیشاندا سه‌باره‌ت به رۆڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی له كوردستان و عێراقدا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی وه‌فدی میوان ده‌ربری و دوپاتی كرده‌وه كه زانكۆ هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته گه‌ر له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و خزمه‌تكردنی خوێندكاران و په‌ره‌پێدان به تواناكانیان له رێگه‌ی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌دا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ردوو زانكۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆری زانستی هاوبه‌ش له بواره‌كانی ئاڵوگۆری مامۆستایان و خوێندكاران و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمینار‌و چالاكی هاوبه‌ش.