پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیە بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان کرد
Search

پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیە بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان کرد


2018-12-23 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست ]

بەشێك لە خوێندكاران و مامۆستایانی هەردوو بەشی network و database لە پەیمانگای کۆمپیوتەری حکومی ڕانیە لەرێكەوتی ٢٠-١٢-٢٠١٨ بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییان کرد بۆ ئاشنا بوون بە سەرجەم کۆلێج و بەش و یەکە زانستی و کارگێڕیەکانی زانکۆ.

سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی پەیمانگا کەپێک هاتبوون لە بەڕێزان د. محمود، مامۆستا طیب، مامۆستا ازمیر، مامۆستا لاڤین، مامۆستا هێدی و مامۆستا ژیلان ئەنجامدرا.

لەگەڵ گەشتنی مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا بۆ ناو زانکۆ پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا لە لایەن بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش ڕاگری کۆلێج، مامۆستا مەزن ئیسماعیل غریب سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، مامۆستا ئومێد حسن سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، مامۆستا ڕزگار ڕەزا نوێنەری مامۆستایانی کۆلێج و مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش لێپرسراوی ڕاگەیاندنی كۆلێج و چەند مامۆستا و خوێندکارێكی کۆلێج.

هەر لەسەرەتادا ستافی مامۆستایانی پەیمانگا لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا کە تیایدا چەندین بیروڕا تاوتوێ کراو هیوایان خواست لە داهاتوودا بتوانن هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت

 بەڕێز د. محمود ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لای هەموان ناسراوە و جێگای خۆشحاڵیمانە کە ئەمڕۆ خوێندکارانمان سەردانی زانکۆی یەکەم دەکەن لەسەر ئاستی کوردستان. ئامانجمان لەم سەردانە ئاشناکردنی خوێندکارانمانە بە زانکۆ و ژیانی زانکۆیی، هەڵبژاردنی (زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) ش لەبەر ئاستی بەرزی زانکۆ بووە.

دواتر لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ سیمینارێک لە لایەن بەڕێز مامۆستا ئومێد حسن سەرۆكی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری سازكرا كەتایبەت بوو بە ناساندی زانکۆ و کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ و کورتەباسێک لەسەر سیستەمی بۆڵۆنیا.

پاشان مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگای كۆمپیوتەری رانیە گەشتێكی مەیدانیان بەناو زانكۆدا كرد بەمەبەستی  بینینی كتێبخانەو هۆڵی خوێندنەوەی خوێندكاران و هۆڵەكانی خوێندنی تیۆری و تاقیگەکانی كۆمپیوتەری كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا.

لە کۆتایی گەشتەکەیاندا میوانەکان سوپاسی زانکۆیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و  هیوایان خواست کە بتوانن نمونەی کارەکانی ئەم زانکۆیە لە پەیمانگاکەیان دوبارە بکەنەوە و زانکۆش زیاتر بەرەوپێش بڕوات.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی