خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە یه‌كه‌می پێشبڕکێی کۆدینگ چالێنج "Coding Challenge"
Search

خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە یه‌كه‌می پێشبڕکێی کۆدینگ چالێنج "Coding Challenge"


2018-12-17 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

له‌ ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بۆ بەرەوپێشچوونی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و خستنەڕووی نوێترین تەکنەلۆجیا لە بواری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا، خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە براوەی پێشبڕکێی کۆدینگ چالێنج "Coding Challenge".
رۆژی ١٥\١٢\٢٠١٨ له‌ چوارچێوه‌ی ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی كه‌ لە هۆتێل های کریست لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو پێشبڕکێی چالێنج کۆدینگ سازدرا کە چەندین بەشداربوو لە ئاستی جیاوازدا بەشدارییان کرد و تاقیکردنەوەی ئاستی کۆدینگیان بۆ ئەنجامدرا، بەجۆرێک بەشداربووان ده‌رفه‌تیان پێدرابو وەڵامی پرسیارەکان بده‌نه‌وه‌ بەهەر زمانێکی پڕۆگرامین کە خۆیان مه‌به‌ستیان بێت.

له‌ كۆتایی پێشبڕکێکەدا هەژان جلال، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ توانی سەرکەوتن بەسەر بەشداربوانی پێشبڕکێکەدا تۆمار بکات و ببێتە خاوەنی خەڵاتی یەکەم.

فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، فیستیڤاڵیکی یەک-رۆژەی تەکنەلۆجییە لە لایەن 'هاکاسولی' و 'فایڤ وەن لابس' ەوە رێکخراوە. فیستیڤاڵەکە گەنجی داهێنەر و هەموو ئەو کەسانەی خولیای تەکنەلۆجیان لەگەڵ سەرکردەو کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا پێکەوە کۆدەکاتەوەو ئامانج لەم فیستیڤاڵە، هاندانی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیاو زیادکردنی حەز بۆ تەکنەلۆجیا و فراوانکردنی تێگەیشتنە بۆ هەلی کار لە دیدی ئەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن و هەروەها لە دیدی خاوەن کارەوە.
لەم فیستیڤاڵەدا کەسانی بەهرەدار دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن و خاوەن کاریش دەتوانێت باشترین بەهرەکان بدۆزێتەوە. بەم جۆرە ناساندێک لە نێوان بازاڕ و کەسانی پیشەگەر دروست دەبێت، وە زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆ گەنجان کە چ جۆرە لێهاتووییەک پەرەپێبدەن تاکو بتوانن لە داهاتوودا کار دەستەبەر بکەن.uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی