خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە براوەی پێشبڕکێی کۆدینگ
2018-12-17 (دووشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
له ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بۆ بەرەوپێشچوونی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و خستنەڕووی نوێترین تەکنەلۆجیا لە بواری کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا، خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەبێتە براوەی پێشبڕکێی کۆدینگ چالێنج "Coding Challenge".
رۆژی ١٥\١٢\٢٠١٨ له چوارچێوهی ڤیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی كه لە هۆتێل های کرست لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو پێشبڕکێی چالێنج کۆدینگ سازدرا کە چەندین بەشداربوو لە ئاستی جیاوازدا بەشدارییان کرد و تاقیکردنەوەی ئاستی کۆدینگیان بۆ ئەنجامدرا، بەجۆرێک بەشداربووان دهرفهتیان پێدرابو وەڵامی پرسیارەکان بدهنهوه بەهەر زمانێکی پڕۆگرامین کە خۆیان مهبهستیان بێت.
له كۆتایی پێشبڕکێکەدا هەژان جلال، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ توانی سەرکەوتن بەسەر بەشداربوانی پێشبڕکێکەدا تۆمار بکات و ببێتە خاوەنی خەڵاتی یەکەم.
بەناوی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیاوە پیرۆزبایی لە کاک هەژان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. خوازیارین هەردەم خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی نمونەی سەرکەوتن و پیشەنگ بن.