کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خەڵاتی خوێندکارانی وه‌رزى یه‌كه‌مى كرد
Search

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا خەڵاتی خوێندکارانی وه‌رزى یه‌كه‌مى كرد


2018-12-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی هەستا بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی تایبەت بە خوێندکاران لە ژێر چاودێری و  سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕاگرایەتی کۆلێج،بەو هۆیەشەوە یەکێک لەو چالاکیانەی کە ئەنجامدرا لەم وەرزی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا بریتی بوو لە بەخشینی بڕوانامەی بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە  هەر جارە و لە یەکێک لە قۆناغەکانی خوێندن بۆ وانەیەکی تایبەت لە ژێر درووشمی " کارەکە ئەوە نییە من بلیمەتم، بەڵکو بۆ ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ گرفتەکان ھەوڵدەدەم."

بۆ ئەم مەبەستەش لەم وەرزەی خوێندندا قۆناغی دووەمی هەردوو بەشی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری دەستنیشان کران لە وانەی Object Oriented Programming Concepts کە تیایدا بروانامە بەخشرایە ٣ خوێندکاری یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ٣ خوێندکاری یەکەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە لایەن مامۆستای وانەکەوە مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش مامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی