خوێندنی ماستەر لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دەستی پێكرد
Search

خوێندنی ماستەر لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا دەستی پێكرد


2018-12-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی زانکۆی سلێمانی یەکەمین خولی خوێندنی باڵای لە تشرینی دوەمی ٢٠١٨ دەستپیکرد.

کۆلێجی زانست وتەکنەلۆجیا لە پاڵ کۆلێجەکانی تری زانکۆ گروپێک لە خوێندکاری وەرگرتووە کە ژمارەیان ٨ خوێندکارە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانیان لە خوێندنی باڵا تەواو کردووە و لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەمەوە دەستیان کردووە بە خوێندنی وەرزی یەکەم ، هەمولایەک بە ئومێدەوە چاوەڕێی پێگەیاندنی کۆمەڵێک کادیری بەتوانان بۆ خزمەتی زانست و توێژینەوە لە کوردستان.

خوێندنی باڵای ماستەر بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پار ساڵ کرایەوە کە پسپۆڕیەکانی زانستی کۆمپیوتەر ، یاسا ، زمانی ئینگلیزی ، زانستی دارایی و بانک دەگرێتەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی