زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ڕێز و بەرپرسیارییەتیەوە دەڕوانێتە بەهرە و کارامەییە خودییەکانی خوێندکاران
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ڕێز و بەرپرسیارییەتیەوە دەڕوانێتە بەهرە و کارامەییە خودییەکانی خوێندکاران


2018-11-28 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خاوەنی دیدی قوڵە بۆ مەعریفە و خوێندن و پەروەردە کە زادەی دید و تێڕوانینییەتی بۆ مرۆڤ و ئەرکی خزمەتکردن بەگشتی.لەم گۆشەنیگاوە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەبایەخ و بەرپرسیارییەتییەوە ڕەفتار دەکات لە گەڵ هەموو بەهرەکانی خوێندکاران و لاوانیدا و بڕوای قووڵی بەوە هەیە کە مرۆڤی بێ بەهرە بوونی نییە و تەنها پێویستیمان بە شێوازی گونجا و ڕێبەرو مامۆستای کارامە هەیە،کەبەردەوام زانکۆی گەشەپێدان لە هەوڵدایە و پێشەنگیشە.لەهەنگاوی کارەکیدا زانکۆ چەندین بەڕێوبەرایەتی و یەکەو لیژنەی پێکهێناوە بۆ بایەخدان بەگشت بەهرەکان ،لەوانەش بەهرەی هونەری و ئەدەبی وبەگشتی بەهرەی خودی کە ساڵانە هەر لە نێو خوێندکاراندا چەندین توانای جیاوازی هونەری و ئەدەبی دەردەکەون و زەمینەیان بۆ سازدەکرێ و ساڵانە یاد و ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگەکانی زانکۆ بەبەهرەی ئەو خوێندکارە بەهرەمەندانە دەڕازێندرێتەوە، لە کاری (گۆرانی ، مۆسیقا ، شانۆ ،شیعر، پێشانگای جۆراجۆر....هتد).
یەکێک لە کۆلێجە کاراو دەرکەوتووەکانی ئەو بوارە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییە کە خوێندکاران ساڵانە چەندین بەهرەی جوانیان تێدا هەڵدەکەوێت و بۆ ئه‌مساڵیش توانیویانه‌ توانییویانە تیپێکی شانۆیی دروستبکەن و رۆژی دوو شممه‌ به‌رواری ۲٦-۱۱-۲۰۱۸، له‌ ئاهەنگی پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمدا بە بەرهەمێکی شانۆیی بەشداری بکەن بەناوی(هیوا)، کەلە کاری نووسین و دەرهێنانی خودی خۆیان بوو و توانیان مەسجێکی جوانی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بگەیەنن.
پیرۆزبایی و دەستخۆشییان لێدەکەین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی