زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئاهه‌نگی مه‌ولود ده‌رازێته‌وه
2018-11-28 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به‌بۆنه‌ی مانگی پیروزی مهلودو یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر و مامۆستامان محمد ﷺ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگێكی شایسته‌ی بۆ ئه‌و بۆنه گه‌وره‌و پرشكۆیه ساز كرد.
رۆژی٤ شه‌ممه ٢٨-١١-٢٠١٨ له هۆڵی پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له نێو كامپی زانكۆ له بناری گۆیژه به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان احمد ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێندكاران، ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود به‌رز راگیرا‌و بۆنی عه‌ترو گوڵاو و پیرۆزی و شكۆی ئه‌و یاده سه‌راپای زانكۆی داپۆشیبوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا سه‌ره‌رای پێشكه‌شكرنی چه‌ندین نمایش و سرود و ئاوازی دڵرفێنی تایبه‌ت به‌و یاده له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه، هاوكات به‌رێز د.محیدین محمد خانی، زانای ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و مامۆستای زانكۆ به په‌یڤ و ئامۆژگارییه جوانه‌كانی بۆ یادی سه‌روه‌رمان محمد ﷺ زیاتر ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و ئاماده‌بوان به حه‌سره‌ته‌وه گوێیان بۆ وته‌كانی گرتبوو.
له كۆتاییدا ئاماده‌بوان ٦٣ مۆمیان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رمان محمد ﷺ داگیرساند.