راپۆرتێكی ئينگلیزی كه‌ناڵی روداو: زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا كردووه
2018-11-23 (هەینی) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجانی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵی یهكهمبونی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ سێهه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له میدیاكاندا.
كه‌ناڵی میدیایی روداو له راپۆرتێكیدا كه به زمانی ئينگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه به گرنگیه‌وه باس له به‌رزی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی مرۆیی ده‌كات و ده‌ڵێت: زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان تایبه‌ته‌كاندا كردووه له هه‌رێمی كوردستاندا.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه كه پۆلێنبه‌ندی زانكۆكان له‌سه‌ر ٨ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌نجامدراوه كه هه‌ریه‌ك له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له زانكۆ تایبه‌ته‌كان و زانكۆی كورستان له هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی زانكۆ حكومییه‌كان هه‌یمه‌نه‌یان كردووه به‌سه‌ر چارتهكاندا.
هه‌روه‌ك جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له تێكرای هه‌شت پێوه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می له ٥ پێوه‌ردا به‌ده‌ستهێناوه كه بریتین له پێوه‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، چالاكی نێوده‌وڵه‌تی، دڵنیایی جۆری، چالاكی كه‌لتوری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها كتێبخانه و ده‌ست گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی زانستی.
بۆ بينینی راپۆرته‌كه كلیك لێره بكه