پیرۆزە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی مانەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ تایبەتەکاندا
2018-11-21 (چوارشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
ئه‌مرۆ 21\11\2018 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ریزبه‌ندی زانكۆكانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا راگه‌یاند، كه‌تێیدا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌لوتكه‌ی باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێزینه‌وه‌ی زانستی له‌مه‌راسیمی ئاشكراكردنی ریزبه‌ندی زانكۆكاندا وتی: "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مساڵ به‌پێی سیستمێكی نوێ ریزبه‌ندی زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نێت، به‌جۆرێك زانكۆكان دابه‌شكراون به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكدا" و به‌و پێیه‌ش زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گروپی یه‌كه‌می باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ وتی: "ئه‌مرۆ ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان راگه‌یه‌ندرا كهزانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانەو لە لوتکەی ئه‌م ریزبه‌ندییه خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه٨ پێوه‌ر راگه‌یه‌ندراو ته‌نها زانكۆ كه‌له‌سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كاندا بوونی هه‌بوو زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان".
سه‌رۆكی زانكۆ هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌و پێنج پێوه‌ره‌ی كه‌زۆربه‌ی نمره‌كانی پۆلێنه‌كه‌ی لهسهرهزانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی لهلوتكهدابوو، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كهزانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كانه بۆیه لێره‌وه جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌خاوه‌نی زانكۆ به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی بكه‌م كه‌هه‌ر لهسهرهتاوهزانكۆیهكی قازانج نه‌ویستی دامهزراندو ئهوهئاواتی بوو ئه‌م زانكۆیه له‌بواری ئه‌كادیمی و زانستیدا پێشه‌نگ بێت".
سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م خوێندكاران كرد و وتی: "ئه‌م سهركهوتنهبهههوڵی هه‌موو لایه‌ك هاتۆته‌بوون".
به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی، ستافی ئه‌كادیمی، چالاكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها به‌پێی پێوه‌ره‌كانی فیدباكی خوێندكاران، دڵنیایی جۆری٬ پێوه‌ری چالاكی كه‌لتوری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، كتێبخانه‌و گه‌یشتن بهسهرچاوهزانستییهكان و به‌دواداچونی ده‌رچوان بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار جارێكی دیكه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له باشترین زانكۆ تایبه‌ته‌كانه.
جێی ئاماژه‌یه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ سێهه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك بەپێی ڕیزبەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە لوتکەی زانكۆ تایبهتهكانە له‌هه‌رێمی كوردستاندا، لەکاتێکدا کە ڕیزبەندی ئەمساڵ کۆکراوەی کێبڕکێی نێوان زانکۆکانە بۆ هەردو ساڵی (2016-2017) و (2017-2018) یە.
بەپێی ڕێزبەندیەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە زۆربەی پێوەر و ڕێژەکانی ڕیزبەندیەکەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک لەم خشتیەی خوارەوەدا ڕونکراوەتەوە و وردەکاری داتاکانی ڕێزبەندیەکە بەبەراورد بە سەرجەم زانکۆکان بەردەستە.
ژ |
تەوەری ڕیزبەندی |
ڕێژەی تەوەر لە ڕیزبەندی |
پلەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەرئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان |
1 |
توێژینەوەی زانستی |
33% |
یەکەم |
2 |
دڵنیایی جۆریی |
26% |
یەکەم |
3 |
چالاکی کەلتوری و خزمەتی کۆمەڵگا |
7% |
یەکەم |
4 |
چالاکی نێودەوڵەتی |
5% |
یەکەم |
5 |
کتێبخانە و سەرچاوە زانستیەکان |
4% |
یەکەم |
6 |
ستافی ئەکادیمی |
13% |
سێیەم |
7 |
بەدواداچونی دەرچوان و هەلی کار |
9% |
سێیەم |
8 |
فیدباکی خوێندکاران |
3% |
چوارەم |
بەپێی ئەو داتایانەی کە خودی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندوە و لەو خشتەیەی سەرەوەدا ڕونکراوەتەوە، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە تێکڕای ڕیزبەندیەکەدا و لە ڕێژەی (75%) ی پێوەرەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەک چۆن لە سلایدەکانی پرێزەنتەیشنەکەی بەڕێز جەنابی وەزیردا ئاماژەی پێدرا و، بەلیستکردنی کۆتایی ئەنجامی زانکۆکان لەناو گروپەکاندا بەپێی (ئەلف بێ) ی کوردی بو.