مەراسیمی بەخێرهێنانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی
Search

مەراسیمی بەخێرهێنانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی


2018-11-19 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمڕۆ دووشەمە 19/11/2018 لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی مەراسیمێکی شایستەی بۆ بەخێرهێنانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی سازکرد.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بڕگەی ناساندنی بەشێک لە ستافی ئەکادیمی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمان بە خوێندکاران بەڕێوەچوو و بە چکلێت و شیرینی پێشوازی لە خوێندکاران کرا.

دواتریش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژە بە ئەزموونەکانی خوێندکاری سەرکەوتوو کرد و روونیکردەوە کە گرنگە بە هیوادارییەوە بەشداری کایە ئەکادیمی و فەرهەنگی و کلتورییەکانی زانکۆ بکەن. " زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی زانکۆی یەکەمی کوردستانە و دڵنیابن هەڵبژاردنەکەتان دروستە و پەشیمان نابنەوە، زۆر بەخێربێن." ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وای وت.

لە بڕگەیەکیتری مەراسیمەکەدا هەریەک لە بەڕێزان د. سابیر حسن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و م. چالاک غەفور بەڕێوەبەری تۆمارگەی کۆلێجی زمان ڕێنمایی پێویستیان سەبارەت بە بەشەکانی کۆلێجی زمان و سیستەمی بۆڵۆنیا و چۆنیەتی بەشداری لە پڕۆژە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی کۆلێج پێشکەش کرد.

هاوکات لە مەراسیمەکەدا پرۆفیسۆری یایدەدەر د. سوهەیب مستەفا رێکخەری دڵنیایی جۆری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ژێرناونیشانی "کەسایەتی سەرکەوتوو" بابەتێکی گرنگی پێشکەش بە خوێندکاران کرد. د. سوهەیب کە ڕاهێنەرێکی نێودەوڵەتییە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی چوارساڵی زانکۆ دەرفەتی گۆڕانکاری گەورەی ژیانە و خوێندکارانی بەڕێز دەتوانن زۆرترین سود لەم دەرفەتە وەربگرن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا م. بڕوا عوسمان کە پێشتر خوێندکاری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بووە و پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بووەتەوە بە مامۆستا لە هەمان بەش و کۆلێج ئەزموونی خۆی گێڕایەوە، دواتریش یەکێک لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کۆلێجی زمان بە ناوی کاشما محمد - خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی ئینگلیزی، باسی لە پەیوەندی هاوڕێیانەی مامۆستایان و خوێندکاران و ژینگەی تەندروستی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد. لە کۆتاییدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی بە هۆڵەکانی وانەوتنەوەی کۆلێجی زمان ئاشناکران.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی