زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی سازکرد
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی سازکرد


2018-11-14 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی دووشەممە،بەرواری ۱۲-۱۱-۲۰۱۸، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە کەمپی بناری گۆیژە و لە کەشێکی پڕ لەجوانی پاش باران و سرووشتی ئاڵتوونی پاییزدا، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگ و مەراسیمی حەوتەمین خولی دەرچووانی خۆی سازکرد.
لەمەراسیمەکەدا وێڕای کەژاوەی هاتنە ناوەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی سەرجەم کۆلێجەکان، دواجار بەئامادەبوونی کەژاوەی ئەنجومەنی زانکۆ ،مەراسیمەکە دەستیپێکرد.
لە دەستپێکدا وێڕای چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاک و پڕشکۆی شەهیدان و پێشکەشکردنی سروودی نیشتمانی (ئەی ڕەقیب) و مارشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن بەڕێز م. ڕاستی بابان، چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە.
پاشان وتاری لیژنەی باڵای ئاهەنگی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەلایەن د.ئەمجەد موحەممەد عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەوە خوێندرایەوە. دواتر وتاری بەڕێز پ.د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش کرا کە بەڕێزیان لە وتارەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچوو و کەس و کاریان جەختی لەوە کردەوە کە ئێوە دەرچووی زانکۆیەکی نموونەیین، دڵنیایین نموونەی جوان و سەرکەوتن لەمەیدانی کاردا پێشکەش دەکەن. هەروەها وتی:لێرەشەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە دەرگای زانکۆ کراوەیە بۆ ئێوەی دەرچووانی بەڕێز بۆ بەشداریکردنی چالاکییەکانی زانکۆ و سودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی خول و ڕاهێنان و توێژینەوە و بەدەستهێنانی هەلی کار و بۆ ئەو مەبەستەش کۆلێجەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە دەرچووانی بەڕێزەوە تا بەردەوامبن لەگەڵ زانکۆ.
دواتر سەرجەم خوێندکاران  هەستانە سەرپێ و بەڕێز و شکۆوە سوێندی پابەندبوونیان خوارد بە خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و زانست، کە لە لایە بەڕێز پ.ی.د. هیوا ئەبوبکر عەلی پێشکەش کرا.
دواتر وەک کارێکی پرۆتۆکۆلی لەم جۆرە مەراسیمەدا، بە فەرمی لەلایەن ڕاگرە بەڕێزەکانی کۆلێجەکانەوە داواکاری بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ کرا کە بەڕێزیان بەفەرمی پێی بەخشین.
لەو ئاهەنگ و مەراسیمەدا زۆرترین ژمارەی دەرچووان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بوو کە لە بەشی دارایی و بانکی بەیانیان (۷٥) خوێندکار و لە دارایی و بانکی ئێواران (٦۱)، لە بەشی ژمێریاری بەیانیان (۱۰۱) خوێندکار و لە ژمێریاری ئێواران (۷۱)خوێندکار،هەروەها لە بەشی کارگێڕی کاری بەیانیان (۱۰۲) خوێندکار و لە کارگێڕی کاری ئێواران (٥٤) خوێندکار دەرچوون، واتە لە حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا لە ساڵی ۲۰۱۷-۲۰۱۸، کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری (٤٦٤) دەرچووی هەبووە کە بوونە هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس لە پسپۆرییەکانی کارگێڕی کار ، ژمێریاری ، دارایی و بانک.
لەم مەراسیم و ئاهەنگەدا دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری وەک سەرجەم کۆلێژەکانی دیکە،لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری پ.ی.د.محسن ابراهیم احمد، گەواهی ئەوەیان بۆ درا کە سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی بکالۆریۆسیان تەواوکردووە و داوای بەخشینی بڕوانامەی کرد لەبەڕێز سەرۆکی زانکۆ کە بەڕێزیان پێی بەخشین و دواتر لە لایەن هەردوو بەڕێزانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجەوە پیرۆزباییان ئاراستەکرا.
لێرەشەوە بەناوی بەڕێزان ڕاگر و ئەنجومەنی کولێج و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوورییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی زانکۆکەمان دەکەین بەگشتی و خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی ئابووری بەتایبەتی، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی