باڵوێزی عێراق له ئۆكرانیا سه‌ردانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌كات
2018-11-08 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له سه‌ردانێكیدا بۆ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ره‌رای ستایشكردنی زانكۆ بۆ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، باڵوێزی عێراق له ئۆكرانیا باسی له گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان كرد له نێوان زانكۆكانی كورستان و ئۆكرانیادا.
رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری ٢٠١٨/١١/٨ به‌رێز، پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی كرد له به‌رێز، به‌كر ئه‌حمه‌د جاف، باڵوێزی عێراق له ئۆكرانیا و له میانه‌ی دیدارێكی دۆستانه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان و عێراق.
باڵوێزی عێراق له ئۆكرانیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی توانیویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا وه‌ك زانكۆیه‌كی ئه‌هلی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت و هیواشی خواست كه ئه‌و ئاسته به‌رزه‌یان بپارێزن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر له لایه‌نی ئه‌كادیمییه‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
له كۆتاییشدا به‌رێز، پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سوپاسی باڵوێز (به‌كر ئه‌حمه‌د جاف)ی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌و نرخاندنی هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.