پڕۆژەی دەرچوونی ژمارەیەک خوێندکار لە کتێبێک‌دا بڵاودەکرێتەوە
2018-10-27 (شەممە) [ کۆلێجی زمان ]
ژمارەیەک خوێندکاری بەشی عەرەبی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، کتێبێك بە زمانی کوردی و لە ژێر چاودێری مامۆستایەکی بەشەکەدا بڵاودەكەنەوە.
كتێبی (دژه بێباوه‌ڕی) له بنەڕەتدا بریتیه له28 ئه‌ڵقه‌ی بەرنامەی ڤیدیۆی توێژه‌ری عێراقی د.أحمد خیری العمری و، ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێجی زمان وهریانگێڕاوهتە سەر زمانی كوردی به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز د.فاتیح سه‌نگاوی، سەرەتا ژێرنووسی كوردی بۆ سەرجەم ئەڵقەكان ئەنجامدرا و لە ئێستاشدا لە دووتوێكی كتێبێكی بەپێز له لایه‌ن (ناوه‌ندی رێ‌نوێن)ه‌وه چاپكراوه و، یه‌كێك بوو له‌و كتێبانه‌ی له پێشانگای كتێبی ئه‌مساڵدا10-10-2018 خرایەڕوو.
ئه‌م كتێبه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌و پێیه‌ی گفتوگۆ دەكات له‌سەر باسێكی هه‌ستیاری وه‌كو (ئیلحاد) كه ئه‌مڕۆ بە چەندین شێواز برەوی پێ دەدرێت و توێژی گەنجان بە ئامانج دەگیرێت. نوسه‌ر په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر به‌شێكی دیاری ئه‌و خاڵانه‌ی هۆكارن بۆ ئیلحاد و به‌شێوازێكی هێمن و ئاخاوتنێكی لۆجیكی و زانستی و، دوور له هه‌ڵچوون وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئه‌م كتێبه وه‌ك نوسه‌ر ده‌ڵێت بۆ مولحید و بێباوه‌ڕه‌كان نه‌نوسراوه، بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ش نییه كه هیچ ئیشكال و گومانێكیان نییه، به‌ڵكو وه‌كو ڤاكسینێك وایه بۆ توش نه‌بوون به‌نه‌خۆشی و پەتا گوازراوەكان و، خوێنەر پڕ زانیاری و مەعریفە دەكات بۆ ئەو گفتوگۆیانەی كە مەبەست لێی لەدەستدانی بیروباوەڕی مرۆڤی باوەڕدارە.
ئه‌م كتێبه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ هه‌موان به‌و پێیه‌ی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر زۆر بابه‌تی وروژێنرلوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تایبه‌ت به ئیمان و ئەو گومانانەی بە ئامانجی خزمەتكردن بە ئیلحاد پەرەیان پێ دەدرێت.
شایانی باسە ئەمە دووەم كتێبە كە خوێندكارانی بەشی عەرەبی كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك بەرەهەمی پڕۆژەی دەرچوونیان بڵاوی دەكەنەوە.