وه‌فدی باڵای زانكۆ به‌شداری كۆنفرانسی زانستی له زانكۆی گه‌بزه له توركیا ده‌كات
2018-10-17 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژانی ١٥-١٦\١٠\٢٠١٨ له شاری ئه‌نقه‌ره، وه‌فدێكی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شدارییان له كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گه‌بزه‌ی توركی كرد.
به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و وه‌فدێكی باڵای زانكۆ كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له به‌رێزان، پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمدفرج و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ابوبكر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، به‌شدارییان له كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گه‌بزه‌ی توركی كرد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا پرۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به رۆڵی زانست له ئیسلامداو دواتریش كفتوگو چروپر له‌وباره‌یه‌وه كرا.
له كۆتاییشدا پڕۆفیسۆر د. محمد حسن اسلان، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌بزه خه‌ڵاتی زانكۆكه‌ی به‌خشیه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه.