مەراسیمی ناونیشانی وەزیفی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان)
Search

مەراسیمی ناونیشانی وەزیفی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان)


2018-10-23 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

ئەمرۆ 23ی ئۆکتۆبەر 2018 ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی زانستە رامیارییەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداریان کرد لە مەراسیمێکی تایبەت لەسەر (ناونیشانی وەزیفی) بۆ دەرچوانی بەشی زانستە رامیارییەکان (سیاسییەکان) کە لەلایەن کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکانی کوردستانەوە رێکخرابوو، لەهۆڵی کۆبوونەوەکان لە ئوتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی.

رۆژی 10ی سێپتەمبەر 2018 حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوا بەدوای بڕیارێکی هاوشێوەی حکومەتی ناوەندی عێراق، بە بڕیاری ژمارە ((4529 ناونیشانی وەزیفی بەخشی بە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە رامیارییەکان، ئەمەش هەلی فراوانی کار بۆ دەرچوانی ئەو بەشە لە دامودەزگا حکومی و ئەهلیەکانی کوردستان  دەڕەخسێنێت.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێز د. سامان فوزی سەرۆکی بەشی یاسای کۆلیجمان وتەیەکی پیشکەش کرد بە ناوی کۆلێجەوەو وجەختی کردەوە لە گرنگی یاساکە، شایەنی باسە بەڕیزیان لەو سەردەمەی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رۆڵێکی زۆر بەرچاویان گێڕا لە رازیکردنی لیژنەکانی پەرلەمان و تەواوکردنی قۆناغە هەرەگرنگەکانی دەرچواندنی یاساکە.

بەشی زانستە رامیارییەکان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ژمارەیەک دەرچووی بەتوانای پێشکەش بە کۆمەڵگا کردووەو بۆ ئەمساڵیش دەرگای واڵایە بۆ ئارەزوومەندانی ئەم بەشە کە دەتوانن راستەوخۆ لە سایتی زانکۆوە لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکەن: http://reg.uhd.edu.iq/

بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت و سیستەمی ئەوروپی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکات، خوێندکاران لە قۆناغی یەکەمدا فێری زمانی ئینگلیزی دەبن لە رێگەی مامۆستای بەتوانای بیانی و ناوخۆیی، هەروەها لە قۆناغەکانی دواتردا لەگەڵ وانە سیاسیەکان خوێندنی ئینگلیزی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی دەرچوانی ئەم بەشە لەگەڵ فێربوونی بابەتە سیاسیەکان زمانی ئینگلیزیش فێرببن و بتوانن بەباشی بەکاریبهێنن.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی