له گه‌شتێكی دیپلۆماسیدا خوێندكارانی زانكۆ ژماره‌یه‌ك كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
2018-10-16 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
له گه‌شتێكی زانستی، دیپلۆماسیدا گروپێک لە خوێندکارانی به‌شی دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتیەکان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ژماره‌یه‌ك كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
به مه‌به‌ستی زاتر ئاشنابونیان به جیهانی دیپلۆماسییه‌ت و وه‌رگرتنی ئه‌زمونی جیاواز له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهان له هه‌رێمی كوردستان، گروپێک لە خوێندکارانی به‌شی دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتیەکان له گەشتێکی زانستیدا نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین وڵاتیان له شاری ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان به‌سه‌ركرده‌وه.
له گەشتەكهیاندا خوێندكاران چەندین دیداریان لەگەل ھەریەکە لە کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، یابان، ھندستان ،ئەردەن، یۆنان ئەنجامدا.
لەو دیدارانه‌دا نوێنەران باسیان له رۆڵ و ئەجێندای کارکردنیان لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان کرد لە ھەرێمی کوردستان. هه‌روه‌ك سوپاسی خوێندکارانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییان کرد بۆ گرنگی پێدانی کونسوڵخانەو ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان به ئامانجی فێربوون و سود وه‌رگرتن له كه‌سانی پرۆفیشناڵ و به ئه‌زمون له كاره‌كه‌یاندا.