له سیمینارێكدا یاسای پارته‌سیاسیه‌كان شه‌ن و كه‌و كرا
2018-10-15 (دووشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
به‌سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاسا‌و ڕامیارى سیمینارێك بە ناونیشانی، تێبینی له‌سه‌ر یاسای پارته‌سیاسیه‌كان له‌عیراق، پێشكه‌ش كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری ١5\١٠\٢٠١٨ به‌ئامادەبوونى ڕاگرو به‌شێك له مامۆستایانى كۆلیجی یاسا‌و رامیاری لە زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له‌چوارچێوه‌ی سیمینارێكدا و به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز هه‌ژار بابان و ئاسۆ شوانی له رێكخراوی ئاران بۆ وشیاری یاسایی، تاوتوێی یاسای پارته‌سیاسیه‌كان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا.
له چوارچێوه‌ی سیمیناره‌كه‌دا كه له لایه‌ن م. فلاح مسته‌فا مامۆستا له كۆلێژی یاسا و رامیاری پێشكه‌ش كرا، گفتوگۆیه‌كی به‌راوردكاری كرا له نێوان یاسای پارته‌سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یاساكه‌ی عێراقداو هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی ئه‌و هه‌ڵه‌و كهموكورییانه كرا كه له یاساكه‌دا بونیان هه‌یه.