به‌شی زانسته ڕامیارییه‌كانی کۆلێجی ياساو ڕامیاری ۆركشۆپ ڕێکدەخات
2018-09-27 (پێنجشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠١٨/٠٩/٢٧ کاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌رۆى کۆلێجی یاسا‌و ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى له چوارچیوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، به ئامادەبوونى به‌شێك له مامۆستایانى كۆلیج له هۆڵی 128\ کەمپى بنارى کۆیژە ۆركشۆپ بە ناونیشانى (هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق وئاسته‌نگه‌كانی پێكهینانی حكومه‌ت ) پێشكه‌شكرا به ئیداه‌ی م. تارق كاكه‌ره‌ش كه تێیدا مامۆستایانی ئاماده‌بوو راوبۆچوونی خۆیان له سه‌ر داهاتووی عیراق و پێكهینانی حكومه‌تی نوێ و به‌شداری كورد له‌و حكومه‌ته‌دا خسته‌روو.