خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەی ڕێکخراوێکی نیودەوڵەتی ئەمریکی بەدەست دەهێنن
Search

خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەی ڕێکخراوێکی نیودەوڵەتی ئەمریکی بەدەست دەهێنن


2018-09-30 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕێکخراوی (Relief International )ی ئەمریکی، کە ڕێکخراوێکی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی مرۆییە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی لە کوردستان خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی بواری زانستەکانی پەیوەست بە بازار و کار کردەوە کە ئامانج لێی زانیاری زیاتر و ڕاهێنان بوو لە بوارەکانی چۆنییەتی کارەکانی ژمێریاری و بەڕێوەبردن (المحاسبە والادارە).
ئەم ڕێکخراوە لە چوارچێوەی خزمەت به‌ كۆمه‌ڵگه‌و بەشێوەی خۆبەخشانە ساڵانە بەرنامەی جیاوازی هەیە بۆ ڕاهێنان و گەشەی خوێندکاران لەبوارە جیاوازەکاندا.

بۆ ساڵی ۲۰۱٨ ڕێکخراوی ناوبراو خولی تایبەت بە (المحاسبە والادارە) ی کردەوە بۆ (٦) شەش خوێندکار کە (٤) چواریان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بوون. خولەکە لە (۱۹) ڕۆژدا و (۱٥۰) کاتژمێری خایاندوو و ڕۆژی ۲۷-۹-۲۰۱۸ لە مەراسیمێکدا وێڕای ڕێزلێنان بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی (Relief International)ی ئەمریکی بەخشرایە خوێندکارانی بەشداربوو.
بەناوی ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە، پیرۆزبایی لە خوێندکارانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی