لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكرد
2018-09-02 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2\9\2018 سەرجەم بەشەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، یەكەم وانەی ساڵی نوێی خوێندنیان دەستپێكرد.
لەم رۆژەدا كە پێشتر زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ژێر رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن دیاری كردبوو، سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران بە گوڕو تینەوە ئامادەبوون و وانە ئاساییەكان دەستیان پێكردەوە.
لەم بارەیەوە بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رشید سەرۆكی زانكۆ لە لێداونێكی تایبەت بە سایتی زانكۆ وتی: وەك پێشتر دیاریمان كردبوو، وەزارەتیش ئاگاداربوو كە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەوام دەست پێ دەكەین، ئەمڕۆ زانكۆكەمان دەوامی فەرمی دەست پێكرد و سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران پەیوەندییان كردەوە بە زانكۆوە، ئەمەش زیاتر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك زانكۆیەكی پێشەنگ لەنێو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەمیشە هەوڵی داوە كە زۆرترین كات لە خزمەت پرۆسەی خوێندندا بێت. لەبەشێكی تری وتەكانیدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ كردو هیوای خواست كە ساڵی نوێی خوێندن ببێتە ساڵێكی پڕ لە چالاكی و دەستكەوتی زانستی گەورەتر بۆ هەمووان و ببێتە ساڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و كۆنفرانس و كۆنگرەی زانستی زیاتر لە ساڵانی پێشوو لە زانكۆكەمان.
هەواڵی پەیوەندیدار:
زانکۆى گهشهپێدانی مرۆیی 1ی ئەیلولی وەك یهكهم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری كرد