ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكرد
2018-09-02 (یەکشەم) [ کۆلێجی زمان ]
بە ئامادەبوونی خوێندكارانی خۆشەویستی بەش و قۆناغەكانی سیستەمی بۆڵۆنیا، كاتژمێر ٩ی بەیانی رۆژی یەكشەممە (٢ی ئەیلولی ٢٠١٨) یەكەمین وانەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ له كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی پێكرد.
هەر هەمان رۆژیش كار بە تۆماركردنی ناوی ئامادەنەبوان كراو بڕیاریشه رۆژی یەكشەممە (١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨) بەش و قۆناغەكانی دەرەوەی سیستەمی بۆڵۆنیا دەست دهست به خوێندن بكهن.
شایەنی باسە رۆژی شەممە (١ی ئەیلولی ٢٠١٨) تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی دەرەوەی سیستەمی بۆڵۆنیا دەستی پێكرد، ئەمە لەكاتێكدا كە خوێندكارانی سیستەمی بۆڵۆنیا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمیان لە پاش یەك هەفتە لە خولی یەكەم ئەنجامدا.