پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی : خولێكی ئابوری و بانكی ئیسلامی دەڵێتەوە
Search

پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی : خولێكی ئابوری و بانكی ئیسلامی دەڵێتەوە


2017-01-01 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ فەتواو توێژینەوە و سەرۆكی ژمارەیەك لەدەستەی چاودێری شەرعی لە دامەزراوە ئابوریە ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانیەكاندا .
خولێكی ئابوری ئیسلامی دەڵێتەوە بۆ ئەو قوتابیانەی كە خولیای فێربوون و تێگەیشتنیان هەیە لە بنەماكانی ئابوری ئیسلامی .
لەبارەی ئەم خولەوە بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر قەرەداغی ووتی :ئەم خولە لەسەر داوای كۆمەڵێك قوتابی كراوەتەوە كە سەر بەزانستی شەرعین یان كارمەندن لە بانك و دامەزراوە ئابوریە ئیسلامیەكان، ئامانجی ئەم خولە ئامادەكردن و پێگەیاندنی زانایانە لە بواری ئابوری و بانكی ئیسلامی، ئەویش بە تەركیز كردن لەسەر بنەمای شەرعی و بواری پراكتیكی، پاشان ووتی ئەم خولە كە دەوترێتەوە پشت دەبەستێت بە ئەو مەنهەجە ئابوریەی كە لە 12 بەرگ پێك دێت و وەزارەتی ئەوقافی قەتەری لە دۆحە چاپی كردووە، بنەمای ئەم دەورەیە پشت بەو كتێبانە دەبەستێ، كە مەو سوعەیەكی زانستی یەو مەنهەجێكی فیكریە بۆ ئابوری ئیسلامی و باس لە شێوازێكی بەراورد كاریش دەكات لەگەڵ ئابوری هاوچەرخ .
لەم خولەدا باس لە ئابوری و بنەماكانی و تیۆرەكان دەكرێت و پاشان ئەو چالاكیە ئابوریانەی كە لێیانەوە سەرچاوە دەگرێت، باس لە پێشەكیەك دەكرێت لە دارایی و خاوەندارێتی و بنەماكانی بانكی ئیسلامی و شێوازی بەكارهێنانی لە دامەزراوە ئابوریە ئیسلامیەكاندا، هەروەها باس لە جۆرەكانی دڵنیایی (زەمان) لە بواری تەندروستی و كەفالەت و تەقلیدی دەكرێت، پاشان باسی زەكاتی هاوچەرخ و پشكی كۆمپانیاكان و ئیدارەی وەقف و هتد
ئەم خولە لە كتێبخانەكەی دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەنجام دەدرێت، لەكاتژمێر 8 بۆ 10 ئێوارە، هەفتەی ڕابردوو یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دراو بەپێی كاتژمێری بەشداربووش بڕوانامەیان پێ دەدرێت .