زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە سەرکردەکانی دواڕۆژ دەکات
2018-07-18 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەمیشە بەشێکی گرنگی کاری بریتیە لە گرنگیدان بە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەو گەشەپێدان بە توانا‌و بەهرەکانیان.
لەم میانەیەشدا رۆژى 18/7/2018 گروپێك له قوتابیانی خوێندنگه‌ى وایزى نمونه‌یى، کە خوێندنگەیەکی ئەهلی پێشەنگ و دیاری شاری سلێمانیە، سه‌ردانى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆییان كرد و بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆ ئاشنا کران.
سەرەتا لە دیدارێكیاندا لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سه‌رۆكى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى، بەڕێزیان ده‌ستخۆشى له خوێندنگه‌ى وایزى نمونه‌یى كرد بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى نیشانى داوه له پێگه‌یاندنی قوتابیانداو په‌روه‌رده‌كردنى نه‌وه‌یه‌كى نوێى هۆشیارو ته‌ندروست، کە ئەم نەوەیە لە داهاتوودا دەبنە سەرکردەو پێشەنگی کۆمەڵگاکەمان.
هه‌ر له میانه‌ى بهسهركردنهوهكهیاندا قوتابیانى خوێندنگه‌ى وایزى نمونه‌یى ئاشنا كران به شێوازی خوێندنی زانکۆیی و بەشەجیاوازەکانی زانکۆیان بەسەرکردەوە، دواتریش گوێبیستى چه‌ند وانه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى بوون و له هۆڵى پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغیش بینه‌رى فیلمێکی منداڵان بوون. شایانی باسە قوتابیانی بەشداربوو دڵخۆشی لە سیمایاندا بەدی دەکرا بۆ گەشتەکەیان و بەسەربردنی ڕۆژێکی جیاواز لەناو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی‌دا.