سەرۆكی زانكۆ پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی پڕۆفیسۆر د. حمید مجید أحمد دەكات
2018-07-12 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
بە بۆنەی كۆچی دوایی زانای پایەبەرزمان پڕۆفیسۆر د.حمید مجید أحمد بەناوی خۆم و سەرۆكایەتی زانكۆو سەرجەم ستافی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە، هاوخەمی خۆمانتان پێ رادەگەیەنم و لەخوای گەورە داواكارم كە ئەم مامۆستایەمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
پڕۆفیسۆر د. حمید كەسایەتیەكی خۆشەویست و دڵسۆزو خەخمخۆری میلەتەكەمان بوو، زیاد لە چل ساڵ لە زانكۆكاندا خزمەتیكی گەورەی كردووەو، هەزاران قوتابی لەسەر دەستی بەڕێزیاندا پێگەیشتوون. بۆیە بە ماڵئاوایی كردنی ئەم كەسایەتییە كەلێنێكی گەورە دەكەوێتە بواری زانست و خوێندنی باڵاوە. بە دڵنیاییەوە ئەم خەمە بە تەنها خەمی خانەوادەكەتان نییە، بەڵكو خەمی ئێمەی قوتابیانی ئەو بەڕێزەو هەروەها خەمی میللەتێكە.
لەخوای گەورە داواكارم سەبووری بە هەموو لایەكمان بدات و جارێكی تر پرسەو سەرەخۆشیمان قبوڵ بفەرموون
إنا لله وإنا إلیه راجعون
براتان
پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید
سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
11ی تەمموزی 2018