چالاکییەکانی تیمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵهس
2018-06-29 (هەینی) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
تیمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵهس هاورێ لهگهڵ چهندین خوێندكارى دیكه له وڵاتانى جیا جیاى ئهوروپا بهردهوامن له چالاكییهكانیان و له ماوهى چهند رۆژى رابردوودا و له چوارچێوهى دوو گروپى مهیدانیدا درێژهیاندا به كاركردن لهسهر پرۆژەكانیان بۆ كۆمپانیا جیهانییهكان.
لە یەکەم رۆژی چالاکیەکاندا لە بەرواری ٢٥-٦- ٢٠١٨ تیمی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایانى بهشداربووى پرۆگرامهكه سەردانی پهیمانگاى تهكنهلۆژیاى فێركارییان كرد له شارى كریت له یۆنان.
دواتر و پاش پێشكهش كردنى چهند سیمینارێك سهبارهت به پرۆژهكانیان خوێندکاران بەسەر دووگرووپدا دابەشکران بۆ تەواوکردن هەردوو پرۆژەی داواکراو لە لایەن کۆمپانیای IMEC کە کۆمپانیایەکی گەورەیە لە بواری تەکنەلۆجیادا.
خوێندکارانی گروپی یەکەم بەوردی باسی ئەو کیشانەیان کرد کە رووبەڕویان بۆتەوە لە ماوەی ٣ مانگی ڕابوردوودا، هەروەها شیکردنەوەی چۆنیتی دروستکردنی بەرنامەیەکی مۆبایل بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی بورانەوە (صرع)یان هەیە بۆ ئاسانكردنی ژیانی رۆژانەیان، لەم گروپەدا خۆیندکار علی عادل وهك نوێنهرى تیمى زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشدارە.
پرۆژهى گروپی دووەم بریتیبوو لە دروستکردنی بەرنامەیەکی Boot کە زانیاری زۆری تێدایە دەربارەی کۆمپانیایەکی دیاریکراو كه خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتنی شت و مەک پێشکەش بە كریاران دهكات به جۆرێك ٢٤ کاتژمێر دهتوانێت له خزمهتى كریاراندا بێت، لەم گروپەشدا خوێندکار رەوند فەرهاد، نوێنهرایهتى زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دهكات.
بەرنامەی ئیراسمۆس پڵەس بەرنامەیەکی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی یەکێتی ئەوروپایە کە تیایدا دامودەزگا و کۆمپانیاکان پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە دەنێرن و لەلایەن خوێندکارانەوە بەماوەی شەش مانگ تا ساڵێک دروست دەکرێن. بەشداربوانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە زانکۆکانی ئەوروپاو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییش توانیویەتی بۆماوەی دوساڵ لەسەریەک بەشداری ئەم پڕۆژەیە بێت و ئەنجامی زۆر باش بەدەستبهێنێت.