زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و نەوەی سێیەمی زانکۆكان
2018-06-28 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
لەپلانی درێژخایەنی خۆیدا زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەنگاو بەرەو چوونەریزی نەوەی سێیەمی زانكۆكان دەنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین سیمینار‌و خولى به‌هێزكردن بۆ مامۆستایانى زانكۆ ده‌كاته‌وه.
له میانه‌ى خولێكى دوو رۆژه‌دا به سه‌رپه‌رشتى سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنانی مامۆستایان لە زانکۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.مهدی حسینزادە، مامۆستا لە کۆلیجی زانست و تەکنەلۆجیا چه‌ندین بابه‌تى گرنگى سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه گرنگه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى زانكۆكان كرده‌وه له جیهاندا. له‌و سیمیناره‌دا كه رۆژانى ٢٧، ٢٨\٦\٢٠١٨ به‌رێوه‌چوو پ.ی.د.مهدی حسینزادە، جگه له تیشك خستنه‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى زانستى تایه‌ت به چۆنیه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕانکین (Ranking )ى زانکۆکان، چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى پێشكه‌ش كرد له‌وانه:
Entrepreneurship -
?How to improve webometric ranking -
?How to increase the citation of paper -
Citation,h-Index, I10 index -
بەستنەوەی زانکۆ بە بازاڕی کارەوە یەکێکى دیكه‌یه لەو بابەتانەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کاری بۆکردوە و هەوڵیداوە لە زانکۆیەکی تەقلیدیەوە بچێتە ئاستێکی جیاواز و پەیوەندی پتەو لەنێوان زانکۆ و کۆمەڵگا و بازاڕی کاردا دروست بکات. لەو سیمینارەدا بەرێز د. مەهدی، باسی پلانی زانكۆی کرد سەبارەت به چۆنیه‌تى گواستنەوەى زانكۆ لە ناوەندی پێگەیاندنی کادیرەوه بۆ قۆناغی دۆزینەوەو بەدەستهێنانی هەلی کار بۆ دەرچوانى.
هه‌واڵى په‌یوه‌ندیدار
هه‌ڵسه‌نگاندنى پێگەو ئاستى زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر ئاستی عێراق و جیهان له سیمینارێكى زانستیدا
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و نەوەی سێیەمی زانکۆكان