زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و نەوەی سێیەمی زانکۆكان
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و نەوەی سێیەمی زانکۆكان


2018-06-28 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست ]

 لەپلانی درێژخایەنی خۆیدا زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەنگاو بەرەو چوونەریزی نەوەی سێیەمی زانكۆكان دەنێت، بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانەش ئەمڕۆ چوار شەممه بەرواری (27/ 6/ 2018) بەرێز (پ.ی.د.مهدی حسینزادە ) مامۆستا لە کۆلیجی زانست و تەکنەلۆجیا بابەتێکی پێشکەشکرد به مامۆستایانی زانكۆمان دەربارەیEntrepreneurship, startup .

بەستنەوەی زانکۆ بە بازاڕی کارەوە یەکێکە لەو بابەتانەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کاری بۆکردوە و هەوڵیداوە لە زانکۆیەکی تەقلیدیەوە بچێتە ئاستێکی جیاواز و پەیوەندی پتەو لەنێوان زانکۆ و کۆمەڵگا و بازاڕی کاردا دروست بکات.

لەم سیمینارەدا بەرێز د. مەهدی، باسی پلانی زانكۆی کرد سەبارەت به گواستنەوەى زانكۆ لە ناوەندێکی پێگەیاندنی کادیری بەتواناوە بچێتە قۆناغی دۆزینەوەو بەدەستهێنانی هەلی کار بۆ دەرچوانی.

له درێژەى سیمینارەكەدا جەخت لەو راستیه كرایەوه كه لەبەرئەوەى پێشکەوتنی زانستى و ئابوری و کۆمەڵایەتی سێ پایەی پێشکەوتنی کۆمەڵگای هاوچەرخن، ئەرکی زانکۆ باشەکانی هەر کۆمەڵگەیەکە کە بتوانن لە ئاستی بەرپرسیارێتی دابن و بتوانن کۆمەڵگا بەجۆرێک ئاڕاستە بکەن لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا بن.

هەروەها لەگەڵ ئەم پێشکەوتنەشدا چۆن بتوانرێت بە باشترین شێواز سودی لێببینرێت کە لەخزمەتی مرۆڤ و ژینگە و ئاشتی و خۆشگوزەرانیدابێت.

بەرێزیان چەندین نموونەی زیندووی خستەڕوو كه چەندین پرۆژەى بچوکی خوێندکارانی زانکۆ یان تازە دەرچوان گەشەیان كردوەو ئێستا بوونەتە گەورە کۆمپانیای جیهانی. ئەمڕۆ بەهۆی تەکنەلۆجیاوە، ڕوبەری جوگرافی نابێتە کێشەی بازرگانی و هەموان دەتوانن ببنە بازرگانی نێودەڵەتی، بەڕێزیان جەختیان لەو راستیه كردەوه كه دەكرێت هەرێمی کوردستان بكرێـت به شوێنێكی گونجاو بۆ ئەو جۆرە پڕۆژانەی کە دەتوانن ببنە پڕۆژەیەکی ناوچەیی و جیهانی بەوپێیەی زۆربەی زەمینەکان لەم هەرێمەدا لە بارن.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی