بۆ ساڵی دوەم زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری لە پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس دەکات
Search

بۆ ساڵی دوەم زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری لە پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس دەکات


2018-06-21 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

 بەرنامەی ئیراسمۆس پڵەس بەرنامەیەکی ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی یەکێتی ئەوروپاویە کە تیایدا دامودەزگا و کۆمپانیاکان پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە دەنێرن و لەلایەن خوێندکارانەوە بەماوەی شەش مانگ تا ساڵێک دروست دەکرێن. بەشداربوانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە زانکۆکانی ئەوروپا و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییش توانیویەتی بۆماوەی دوساڵ لەسەریەک بەشداری ئەم پڕۆژەیە بێت و ئەنجامی زۆر باش بەدەستبهێنێت.

ئەمساڵیش دوخوێندکاری بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر (ڕەوەند فەرهاد حەمەکریم) و تەکنەلۆجیای زانیاری (علی عادل حمید) بە دو پڕۆژە بەشداردەبن لەم پڕۆگرامە کە بڕیارە ڕۆژی ٢٥ ی حوزەیران ٢٠١٨ لە شاری کریتی یۆنان دەستپێبکات. پڕۆژەکان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەزن اسماعیل غەریب دروستکراون و خوێندکارە بەشداربوەکان تا ئێستا ئاستێکی زۆر باشیان نیشانداوە.

ئەمڕۆ ٢١ ی حوزەیران لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبونی یاریدەدەرانی سەرۆک و ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا پێشوازی کرا لە تیمی بەشداربووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەسی ٢٠١٨.

لەو دیدارەدا سەرۆکی زانکۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید دەستخۆشی لە تیمەکە کرد بۆ کارە نایابەکانیان و ڕایگەیاند کە زانکۆ هەوڵیداوە بەردەوام زۆرترین خزمەت بە خوێندکارانی بکات و سەرجەم دەرفەتەکان بقۆزێتەوە بۆئەوەی هەمووان سودمەندبن. هەروەها دوپاتی کردەوە کە پێوەر لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لێهاتوییە و ئەو کەسانەی دەبنە نوێنەری زانکۆ لەم جۆرە پڕۆژانەدا پێویستە کەسانی بەتوانابن. ئامادەیی زانکۆشی پیشاندا بۆ هاوکاری بەردەوامی سەرخستنی ئەم جۆرە پڕۆژانە. 

دواتر ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد کە بەردەوام هاوکاری کردون تاوەکو تیمەکە هیچ کێشەیەکیان نەبێت و دەستیان کراوە بووە بۆ هەموو هاوکاريیە مادی و مەعنەویەکانی سەرخستنی پڕۆژەکە.

لەکۆتاییدا خوێندکارە بەشداربوەکان سوپاسی زانکۆیان کرد کە ئەم دەرفەتەی بۆڕەخساندون و هەموو هاوکاریەکیان کردون تاوەکو بتوانن بەشداری ئەم پڕۆژە گرنگە بکەن و ئەزمونێکی تر بەدەست بهێنن. خوێندکارەکان دوپاتیان کردەوە کە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەنها توانای خۆت پێوەرە بۆ سەرکەوتن و دەستخۆشیان کرد کە بەردەوام زانکۆی هەوڵیداوە هاوکاری خوێندکاران بکات لەسەرجەم بوارەکاندا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی