سه‌رۆكى زانكۆ ستایشى رۆڵى مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌كات له‌ به‌ره‌وپێشبردنى زانكۆدا
Search

سه‌رۆكى زانكۆ ستایشى رۆڵى مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌كات له‌ به‌ره‌وپێشبردنى زانكۆدا


2018-06-04 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى كۆتایى هاتنى ئه‌مساڵى خوێندنى ئه‌كادیمى و به‌ مه‌به‌ستى رێز لێنان له‌ هه‌وڵ و ماندوبونى مامۆستایان و كارمه‌ندانى زانكۆ، پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ستایشى دڵسۆزى و لێهاتویى مامۆستایان و كارمه‌ندانى زانكۆى كردو به‌ هۆكارى به‌ره‌وپێشچونى زانكۆى وه‌سفكردن.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٣\٦\٢٠١٨ سازكرا،‌ به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆ وتى: "به‌ هه‌وڵى ته‌واوى كارمه‌ندانى زانكۆ و دڵسۆزى هه‌ریه‌ك له‌وان له‌ شوێنى كاره‌كه‌یه‌وه‌، زانكۆى گه‌شه‌پێدان توانیویه‌تى بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ى ئه‌مرۆى."

جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ دڵسۆزى و نیشاندانى خوره‌وشتى به‌رز له‌ كاردا جگه‌ له‌وه‌ى به‌شێكه‌ له‌ ئایین، هاوكات هۆكارى به‌ره‌وپێشونى كۆمه‌ڵگاكانیشه‌. هه‌روه‌ك داواى له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد به‌ هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ دروستكردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر بۆ خۆیان و زانكۆكه‌یان.

كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى زانكۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هاوكات بوو له‌گه‌ڵ له‌ ده‌ستدانى یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ دڵسۆز و چالاكه‌كانى زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه‌ سه‌رۆكى زانكۆ وه‌ك كارمه‌ندێكى نمونه‌یى له‌ كارو ره‌فتاردا وه‌سفى كردو وتى: له‌ ده‌ستچونى كاكه‌ ئارام، خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌ بوو بۆ زانكۆكەمان.

شایانی باسە ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆو سه‌رجه‌م ستافى زانكۆ له‌ ئێواره‌خوانێكى ره‌مه‌زانیدا پێكه‌وه‌ به‌ربانگیان كرده‌وه‌.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی