راگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەسەر دەکاتەوە
2018-05-29 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کەشی تاقیکردنەوەکان بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.محسن ابراهیم احمد، بەیاوەری سەرۆک لیژنەکانی تاقیکرنەوەكان، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی بەیانیان و ئێوارانی بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێزیان دەستخۆشی لە لیژنەکانی تاقیکردنەوەکان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خوێندکاران خواست.
تاقیکردنەوەکانی سەرجەم بەشەکانی ئێواران و بەیانیان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لە ڕۆژی شەممە بەرواری ۲٦-٥-۲۰۱۸ دەستیپێکردووەو تا ۱۱-٦-۲۰۱۸ بەردەوام دەبێت.