ماموستایەکی کۆلێژی یاساو ڕامیاری چاپتەرێک لە کتێبێکی زانستی خانەی بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی Siprenger بڵاو دەکاتەوە
Search

ماموستایەکی کۆلێژی یاساو ڕامیاری چاپتەرێک لە کتێبێکی زانستی خانەی بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی Siprenger بڵاو دەکاتەوە


2018-05-17 (پێنجشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

مامۆستایەکی کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی توێژینەوەیەکی وەک بەشیک لە کتێبی زانستی لە خانەی بڵاوکردنەوەی جیھانی (Springer) بڵاو دەبێتەوە له‌ به‌رواری 15-5-2018

دکتۆر احمد عمربلی توێژینەوەیەیکی ھاوبەشی لە گەڵ ھادی زەریا مامۆستای زانکۆی تاران بە ناونیشانی (The Challenges of Firms in Iraqi Kurdistan Economy in the Light of Strategic AcquisitionTheory وەک بەشێک لە کتێبی زانستی بە ناویشانی (Competitiveness in Emerging Markets Market Dynamicsin the Age of Disruptive Technologies) بڵاو دەبێتەوە. خانەی بڵوکردنەوەی (Sipringer)  لە لایەن (Clarivate) ناسراو بە (Thomson Ruters)  پۆڵین کراوە كه‌ له‌ ساڵی 1884 دامه‌زراوه‌و یە کێکە لە بەھێزترین خانەی بڵاوکردنەوەکانی جێھان  کە سەدان گۆڤاری خاوەن (Impact Factor) و کتێبی زانستی نوسەر جیھانیەکان بڵاو دەکاتەوە.

دکتۆر ئەحمد و ھادی لە توێژینەوەکەیاندا  جەخت لەسەر  رەکابەرایەتیکردنی  بزنسسی بچوک وەک ھێزێک لە ھەناوی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیھان کە بازاریان قۆرخکردوە دەکەنەوە. پێان وایە بەسود بینین لە تەکنۆلۆژای گەیاندن بەتایبەتی سۆشیاڵ میدیا بە ئاسانی دەتوانن بگەنە کریارەکانیان  و بە ئامانجیان بگرن لەھەر کوێیەکی ئەم دونیایەدابن، ئەویش لە رێگەی دروستکردنی رایەڵەیەکی پەیوەندگیری بشت بەستو بە زانینی زمانی جیاواز و شارەزایی لە بازاری جیاوازدا بە ئەندازەیەک  شمەک و کاڵاو خزمەتگوزاری بەنرخێکی کەمتر لە برانچی کۆمپانیایا گەورەکان  بۆکریارەکان بەدەست بخەن. تویّژینەوەی ھەردوو نوسەر لە ژێر رۆشنایی توێری (StrategicAcquisitionTheory)  ئەزمونی بزنسی کوردستانیان شرۆڤەکردوە و گەشتونەتە ئەو دەرەنجامەی وێرایی قۆرخکردنی بازار لە لایەن کۆمپانیای حیزبیەوە ژمارەیک خاوەن کار توانیویانە کریاری کورد ببستنەوە بە بازاری جیھان و بەشێک لە قازانجی کۆمپانیایا جیھانیەکان بۆخۆیان گلدەنەوە. ھەروەھا ئاماژەیان بە بەربەستەکانی ئەم جۆرە بزنسە کردوە کە خۆیان لە نەبون و لاوازی سیستمی بانک و بەکارھێنانی لەلایەن ھاونیشتمانیان و لاوزای سیستمی پۆستکردن و کەمی متمانەی ھاونیشتمانیان بە بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی ئەم کۆمپانیا کوردیە بچوکانە دەبیننەوە.

لە بەشێکی تری توێژینەوەکەیان بۆیان دەرکەوتوە ھەمیشەی خاوەن کاری بچوک کەمتر روبەروی ریسک دەبێتەوە و شارەزا تریشە لە کۆمپانیای جیھانی لە روی شارەزای سایکۆلۆژیای کریار و رەفتاری کریاری تاکی کورد. لەم سۆنگەیەوە تێوریزی ئەوەدەکەن کە لە کۆمەڵگا ترادیسیۆناڵیەکان یان وڵاتە کەمتر گەشەسەندوەکان پەوەندگیری  ھاورێتی و کۆمەڵایەتی رۆل دەبینن لە بواری بازارگەری بەم ھۆیەوە خاوەنکارە لۆکاڵیەکان دەتوانن جێگرەوەی برانچی کۆمپانیا جیھانیەکان ببن و بەشَک لە قازانجی کۆمپانیا و براندەجێھانیەکان بۆخۆیان گلدەنەوە.

لە روانگەی گه‌شه‌کردنی توێری ناوبرا.. ھەردوو لێکۆڵەر راسپاردەی چەمکیکی نوێ بۆ توێرەکە دەکەن ئەویش رۆڵی (دەڵاڵە) وەکو ھاوبەشێکی کارا لە کۆی پرۆسەی بزنس لە بری نێوەندگیر لە نێوان کۆمپانیای گەورەی جێھانی و کۆمپانیای لۆکاڵی بچوکدا.

لەم کتێبەدا ٥٦ لێکۆلەر لە بواری بازارگەری ، و میدیا، و دەستپێخەری کار و بزنس لە ١٦ وڵات بەنوسینی ٢٩ چاپتەر بەشدارن.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی