سەرۆكی زانكۆ پرۆژە سەركەوتووەكانی ڤیستیڤاڵی زانست و تەكنەلۆجیا خەڵات دەكات
Search

سەرۆكی زانكۆ پرۆژە سەركەوتووەكانی ڤیستیڤاڵی زانست و تەكنەلۆجیا خەڵات دەكات


2018-05-02 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

     دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5/2018 لە رێورەسمێكی تایبەتدا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی بەخشییە پرۆژە سەركەوتووەكانی ڤیستیڤاڵی چوارەمی زانست و تەكنەلۆجیا، كە لە رۆژی 29/4/2018 وەك بەشێك لە كەرنەڤاڵی دووەمی زانكۆ ئەنجام درابوو.
لەو رێورەسمەدا كە هەریەك لە بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو راگرە بەڕێزەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو خوێندكاران ئامادەی بوون، سەرەتا بەڕێز د. ئاسۆ دەروێش راگری كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا وتەیەكی پێشكەش كردو تیایدا ئاماژەی بەوە كرد ئەمە ڤیستیڤاڵی چوارەمی زانست و تەكنەلۆجیایە كە زانكۆی گەشەپێدانیی مرۆیی ئەنجامی دەدات، ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ فراوانتر بوو، وە ژمارەیەكی زیاتر لە خوێندكاران لە سەرجەم زانكۆكانەوە بەشداریان تیادا كرد. هەروەها بەڕێزیان وتی سەرەتا نزیكەی 110 پرۆژەی جیاواز گەیشتنە ڤیستیڤاڵەكەمان و لە لایەن لیژنەیەكەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا، لەو ژمارەیە 65 پرۆژەیان وەرگیراو بەشداربوون لە ڤیستیڤاڵ، دواتریش لەم ژمارەیەو بە چەند پێوەرێك 5 پرۆژە وەك پرۆژەكانی یەكەم تا پێنحەمی ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ دیاری كران، كە بریتی بوون لە:

پرۆژەی یەکەم : لە ژێر ناونیشانی " Three level blind detector system with GSM and GPS " لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، پڕۆژەی خوێندکار هێمن هاشم فتاح
پرۆژەی دووەم : لە ژێر ناونیشانی " Smart Parking System " لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، پڕۆژەی خوێندکاران بەرهەم عارف ، هۆشمەند صاڵح ، غفور کریم ، ڕێباز جلال لە قۆناغی چوارەمی بەشی CS
پرۆژەی سێ یەم : لە ژێر ناونیشانی " Cross Platform Application " لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، پڕۆژەی خوێندکار ڕێژوان صدیق لە قۆناغی سێ یەمی بەشی IT
پرۆژەی چوارەم : لە ژێر ناونیشانی " Obtain Online Marks " لە زانکۆی هەڵەبجە ، پڕۆژەی خوێندکاران ڕاستی جەمال ، مونا نامیق ، بڕوا ‌‌حەمە ئەمین
پرۆژەی پێنجەم : لە ژێر ناونیشانی " Library Management System " لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پڕۆژەی خوێندکار پێشین مستەفا لە قۆناغی دووەمی بەشی IT


      دواترو لە بەشێكی تری رێورەسمەكەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی تایبەتی زانكۆی بەخشییە خویندكارانی خاوەن پرۆژە سەركەوتووەكانی ڤیستیڤاڵ.
هەر لە میانەی رێورسمەكەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێزان سەرۆك لیژنەو سەرپەرشتیارانی كۆنفرانسی زانستی و كەرنەڤاڵ و ڤیستیڤاڵی زانكۆ.
      شایانی باسە دوابەدوای ئەم رێورەسمەش بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پێشوازی كرد لە كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە كە بەشداربوون لە ڤیستیڤاڵی چوارەمی زانست و تەكنەلۆجیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەڕێزیان وێرای بەخێرهاتنیان سوپاسی بەشداریانی كردو هیوای خواست كە هەمیشە بەشدارێكی كاریگەری ئەم جۆرە چالاكییانە بن، ئەمە جگە لەوەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ جەختی كردەوە كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هیواخوازە هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان زانكۆكەمان و سەرجەم زانكۆكانی كوردستان بەردەوام و پڕ بەرهەم بێت.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی