لەئاپۆرایەکی جەماوەریدا دووەمین کەرنەڤاڵی گۆیژە لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.
Search

لەئاپۆرایەکی جەماوەریدا دووەمین کەرنەڤاڵی گۆیژە لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.


2018-04-29 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی  یەکشەممە ۲۹-٤-۲۰۱۸ لەبناری گۆیژە و لە کەمپی دووی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستاو خوێندکارانی زانکۆ و بەمیوانی چەندین هونەرمەندی بەتواناو کەسایەتی کارگێڕی و حکومی و جەماوەرێکی بەرچاوی ئامادەبوو،زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی دووەمین کەرنەڤاڵی گۆیژەی سازکرد.لەدەسپێکی کەرنەڤاڵەکەدا وێڕای گوتاری بەخێرهاتن لەلایە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕووف کریم ڕاگری کۆلێجی زمان وسەرۆکی لیژنەی باڵای کەڕنەڤاڵ،سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید لەوتارێکیدا ئاماژەی بەڕابردووئێستاو ئایندەبینی زانکۆ کردوو جەختی لەوەکردەوە کەزانکۆمان وێڕای یەکەمی لەپلەبەندی زانستی نێو زانکۆ ئەهلییەکاندا ،گرنگی و بایەخی بەچالاکی کلتوری و بەهرەی هەمەجەشنی خوێندکارەکانمان داوەو بەچەندین ڕێکار زانکۆ و کۆمەڵگە پێکەوە زیاتر دەبەستینەوە ،دواتر تیپی مۆسیقای شنروێ بەدووگۆرانی هونەرمەندان ئیسماعیل سابووراوایی و شوان قەرەداغی کەرنەڤاڵەکەیان ڕازاندەوە.لەبڕگەکانی دیکەی دەسپێکی سەرلەبەیانیدا جگەلەهونەمەندان ماهیرحسن و ئەحمەدجۆڵا کەبەوتە خندەئامێزەکانیان ئامادەبووانیان دڵخۆشکرد،هونەرمەندانی ڕۆژئاوا گۆرانییەکیان پێشکەشکردوو پاشان خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی گەشەپێدان کە کارمەندووخاوەن پێگەن لە هەندێ بەڕێوبەرایەتی حکومی نۆستاڵجیای خۆیان دەربڕی بۆ زانکۆ و کارامەیی خۆیان لەئەمڕۆی کارەکانیاندا بەستەوە بەدەرچوونیان له زانکۆی گەشەپێدان. دواتر ئامادەبووان سه رجەم بەشەکانی چالاکییەکانیان بەسەرکردەوە کەکاری هونەری و زانستی خوێندکاران بوو کەوێڕای ڤیستیڤاڵی کارەزانستیەکانی خوێندکارانی بەشی زانست و تەکنەلۆجیا سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجەکان بەدەیان گۆرانی و مۆسیقاو تابلۆو نمایشی کورتە فیلم و شانۆو کاری دەست و دروستکردنی خواردن و خستنەڕووی بەهرەکانیان کەرنەڤاڵەکەیان ڕازاندبووەوە.لەپاشنیوەڕۆدا وێڕای کۆنسێرتی تیپی مۆسیقای شنروێ و هونەرمەندانی ڕۆژئاوا نمایشێکی وەرزشی پێشکەشکرا .بەگشتی کۆی چالاکییەکانی کەرنەڤاڵ مایەی سەرسامی و دڵخۆشی ئامادەبووانبوو.

ئەوەی شایەنی باسە خۆێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری لەسەرجەم بوارەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو کە بۆ دەستخۆشی لێکردن لە خوێندکارانی کۆلێجمان ،بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.محسن ابراهیم ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری سه رجەم خوێندکارەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەسەر کردەوە لە چالاییەکانیاندا کە بە تابلۆو کاری دەست و گۆرانی و مۆسیقاو پڕۆژەکانیان بەشداربوون لە کەڕنەڤاڵداو زۆر دەستخۆشی لێکردن.

ئەوەی شایەنی باسە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وێڕای دەیان کۆنفڕانس و ۆرک شۆپ و چالاکی زانستی ،ساڵانە ڤیستیڤاڵی کلتوری بناری گۆیژە ساز دەکات بۆ خستنەڕووی بەهرە جیاوازەکانی خوێندکارانی و زیاتر پێکەوە گرێدانی زانکۆ و کۆمەڵگە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی