دکتۆر مەریوان احمد رشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەیاوەری دکتۆر انور محمد جێگری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کەمپی قەرەداغی کرد
Search

دکتۆر مەریوان احمد رشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەیاوەری دکتۆر انور محمد جێگری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کەمپی قەرەداغی کرد


2017-01-15 (یەکشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ۱٥/۱/۲۰۱۷ دکتۆر مەریوان احمد رشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەیاوەری دکتۆر انور محمد جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی سەردانی کەمپی قەرەداغی کرد و کۆبویەوە لەگەڵ راگر و سەرۆک بەش و بریاردەرەکان و دەستەی وانەبێژی کۆلێج ، لە وتەیەکیدا سەرۆکی زانکۆ وێرای دەستخۆشی و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ ئەرک و ماندوبونەکانی مامۆستایان لەبەرەوپێش بردن و بەرز راگرتنی ئاستی زانستی زانکۆ ، چەند باس و خواسێکی لەبارەی زانکۆ و پلان و ئەرک هەنوکەیی و هەنگاونان بۆ ئایندەیەکی گەشتر پێشکەش کرد و ئامادەبوانیش بە راوسەرنج تێبینیەکانیان کۆبونەوەکەیان سودمەند کرد.

uhd.edu.iq : University of Human Development