سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ كۆلێجی یاساو رامیاری كۆبوویەوە
Search

سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ كۆلێجی یاساو رامیاری كۆبوویەوە


2018-04-17 (سێشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

لە چوارچێوەی كۆبوونەوەو دیدارەكانی سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی یەكشەممە 15/4/2018 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆ ، بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. أنور محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زاستی، لەگەڵ راگرو سەرۆك بەشەكان و مامۆستایانی كۆلێجی یاساو رامیاری كۆبوویەوە.
لەو دیدارەدا سەرەتا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ تیشكی خستە سەر مێژووی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و هەنگاوەكانی گەشەكردن و فراوان بوونی، بەڕێزیان رۆڵی كۆلێجی یاساو رامیاری لەم بوارەدا وەك یەكێك لە كۆلێجە دێرینەكانی زانكۆ بە گرنگیەوە باس كرد.
هەروەها بەڕێزیان سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی راگرو سەرۆك بەشەكان و سەرجەم مامۆستایانی كۆلێجی یاساو رامیاری كرد، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە خزمەتكردن بە خوێندكارانی زانكۆو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامدان و بڵاوكردنەوەی چەندین توێژینەوەی ئەكادیمی و زانستی لە گۆڤارەكانی ناوخۆو دەرەوەدا بەرز نرخاند.
پاشان لە بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەكە ئامادەبووان باسیان لە رەوشی خوێندن و چالاکییە زانستییەکانی كۆلێجی یاساو رامیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی کردو چەندین پرسیارو پێشنیاری گرنگ خرانە روو بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی زانكۆو خزمەتكردن بە پرۆسەی زانستی لە كوردستان.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی