"ناسینەوەی تاک بەبەکارهێنانی بایۆمەتری" لە سیمینارێکدا
Search

"ناسینەوەی تاک بەبەکارهێنانی بایۆمەتری" لە سیمینارێکدا


2018-04-05 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست ]

سیمیناری هەفتانەی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کە دڵنیایی جۆریی کۆلێج ڕێکی ئەخات لە بەرواری ٥\٤\٢٠١٨ تایبەت بوو بە بەکارهێنانی بایۆمەتری لە ناسینەوەی کەسەکاندا و ئەمەش پوختەکەی بوو: ناسینەوەی تاک بەبەکارهێنانی سیفەتە فییزیائی و رەووشتیەکانی یەکێکە لە توێژینەوە هەرە گرنگەکانی زانستی سەردەم ، وە لە نێوانیاندا پەنجەمۆر کە زۆر گرنگی پێدراوە لە رووی دادگاو دۆسیەی تاوانەکان .وە مێژووی پەنجەمۆر دەگەرێتەوە بۆ چەندەها سەدە پێش میلاد کە لەلایەن بابلیەکانەوە بە کارهاتووە بۆ مەبەستی بازرگانیی وە لەلایەن چینیەکانەوە بەکارهاتووە بۆ جیاکردنەوە وەهەروەها میسرییە کۆنەکانیش بەکاریانهێناوە.بۆیە لەم توێژونەوەدا چۆنیەتی ناسینەوەی تاکەکان گرنگی پێ دراوە بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر. شایانی باسە ئەمەی سەرەوە پوختەی توێژینەوەیەکی بەڕیزیان بوو کە لە گۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی بلاویان کردۆتەوە ..

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی