بەشی ئایتی بوویە پاڵەوانی خولەكە، ئەمڕۆ كۆتا یاری خولی زانكۆ ئەنجام درا
Search

بەشی ئایتی بوویە پاڵەوانی خولەكە، ئەمڕۆ كۆتا یاری خولی زانكۆ ئەنجام درا


2018-04-05 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

دوای ئەوەی لە 25/2/2018  خولی ساڵانەی تۆپی پێی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرپەرشتی یانەی تۆپی پێی یەكەی كاروباری خوێندكاران و، بە بەشداری (34) تیپ كە نوێنەرایەتی بەش و قۆناغەكانی كۆلێجەكانی زانكۆیان دەكرد دەستی پێكرد، ئەمڕۆ دوا یاری خولەكە ئەنجام درا.
رێورەسمی كۆتایی خولەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە 5/4/2018 بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران، لە یاریگای سەرەكی زانكۆ لە كەمپی بناری گۆیژە ئەنجامدرا.
لە دوا یاری خولەكە هەردوو تیپی بەشی ئایتی قۆناغی یەك و بەشی ئینگلیزی قۆناغی دوو بەریەك كەوتن، دوای یارییەكی بەهێزو جوان بە یەكسان بوونی هەردوولا بە 3 گۆڵ كۆتایی هات، دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە تیپی بەشی ئایتی توانیان ببنە پاڵەوانی خولەكە.
دواترو بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ، بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەشی خوێندكاران و سەرپەرشتیارانی خولەكە كردو تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەردوو تیپ، ئەوەی خستە ڕوو كە یاریەكە لە ئاستێكی زۆر بەرزو جواندا بوو، مایەی دڵخۆشییە كە خوێندكارانی ئێمە لەگەڵ ئەوەی لە بواری خوێندن و ئەكادیمی بووندا پێشەنگن هەرواش لە بواری وەرزش و چالاكییەكانی دیكەدا سەركەوتوو پێشەنگن. بەڕێزیان ئەوەی وت كە ئێمە وەك سەرۆكایەتی زانكۆ ئامادەی هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەكین بۆ ئەوەی خوێندكارانمان لە هەر جۆرە چالاكییەكی وەرزشی یا هونەری لە دەرەوەو ناوەوەی زانكۆ بەشداربن و بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنن.
دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆ مەدالیای رێزلێنانی بەخشییە یاریزانان و راهێنەران و ناوبژیوانانی خولەكە و هەروەها جامی سەركەوتنیشی بەخشی بە هەریەك لە تیپی یەكەم و دووەم.
شایانی باسە ساڵانە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەڕێی یەكەی كاروباری خوێندكارانەوە، بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناو بەهرەكانی خوێندكارانی زانكۆ چەندین خولی وەرزشی جۆراوجۆر دەكاتەوە.

بۆ بینینی وێنەی زیاتری ئەم چالاکییە سەردانی فۆتۆگەلەری بکە..

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی