کۆلێجی ياساو ڕامیاری – به‌شی یاسای به‌یانیان دیبه‌یتێك بۆ خوێندكاران ڕێکدەخات
Search

کۆلێجی ياساو ڕامیاری – به‌شی یاسای به‌یانیان دیبه‌یتێك بۆ خوێندكاران ڕێکدەخات


2018-03-28 (چوارشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر ده‌ی پێش نیوه‌رۆى 28-3-2018 کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى - به‌شی یاسای به‌یانیان دیبه‌یتێك بۆ خوێندكاران ڕێکدەخات به‌ ئامادەبوونى ڕاگرو زۆربه‌ی مامۆستایانی به‌شی یاسای به‌یانیان وبه‌شێك له‌ مامۆستایانى زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران دبلۆماسیه‌ت و چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی لە هۆڵی پرۆفسیۆر علی قه‌ره‌داغی \ کەمپى بنارى کۆیژە  دیبه‌یتێك بە ناونیشانى (بەکرێ دانی ڕەحمی ئافرەت) لە لایه‌ن دوو گرووپی دژبه‌یه‌ك پێشكه‌شكرا كه به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌ بوو:-

بەکرێ دانی ڕەحمی ئافرەت

 گروپی بەڵێ:  بەرهەم تەها، ئارێز عەلی،  فەرەیدوون محمد،  سۆما زیاد،  ڕەوا کامەران،  شایی نەوزاد استٸجار ارحام (بەکرێدانی ڕەحم): بریتیە لە دایک و باوکێک و کەسی سێیەم کە سپێرمی باوک و تۆوی دایک دەپیتێنرێن لە دەرەوەی ڕەحم و پاشان لە ڕەحمی ئافرەتی بەدەل دادەنرێت بە مەبەستی منداڵ درووست بوون٭کاتێک حاڵەتی نەزۆکی یان کێشەی ڕەحم یان حاڵەتێکی تایبەت دەبێ ، ئەوا ئەم پرۆسەیە یەکێکە لە هۆکارەکانی لە دایک بوونی منداڵ٭التزاماتەکانی سەر دایکی بدل ۱پاراستنی منداڵ تاکو لە دایک دەبێ ۲دانەی منداڵ بە دایک و باوکە اصلەکە التزاماتەکانی سەر دایک و باوک ی اصلی ۱نفقە ۲ –وفا  ۳تعویض عن ظرر ٭ ئەم پرۆسەیە قسەی زۆر هەڵدەگرێ لە ڕووی (دین ، قانون، ئابوری، کۆمەڵایەتی ، زانستی پزیشکیکۆمەڵێک لە دکتۆرەکانی زانۆی ازهر و کەسایەتی دینی جیهانی وەک (د. عەبدوڵڵا بیوتی ، د. سمیر عباس ، د. یوسف قرضاوي)لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدان ٭سودێکی گەورەی ئابووری هەیە . ٭داهێنانێکی گەورەی مرۆڤایەتییە لە بواری پزیشکی . ٭ساڵانە ۷٥۰۰۰۰منداڵ بەم شێوەیە لەدایک دەبن ٭ لە ۳۹وڵاتی بەهێز لەژێر چەمکی یاسا جێبەجێ دەکرێ ٭لە ڕووی جیناتەوە هیچ جیناتێکی دایکی بەدەل وەرناگرێ ٭منداڵ لێرەدا تەندرووست تر دەبێ ئەویش لە ئەنجامی ئەو فەحس و لێکۆڵینەوانای بۆ دایکی بەدەل و سپێرم و هێلکە دەکرێ ٭لە ڕووی یاساییەوە هیچ نەسێک نەهاتووە لە عێرق بۆیە ناتوانرێ ڕەت بکرێتەوە . ٭نەخۆشخانەی (کرادە) لە بەغداد ساڵی ۲۰۱۳ کرایەوە لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندرووستی عێرق پرۆسەکە لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێ بە پێی قسەی (د.احمد ردیلی٭هاوکارییەکی باشی نێودەوڵەتی هەیەلە ناردنی تیمی پزیشکی و ئامێری تایبەت بە پرۆسەکە لە کۆتایدا مەبەست لەم دیبەیتە ئاشناکردنی کۆمەڵگەی کوردیە بەم پرۆسەیە و هیوادارین قانونیکی بەهێز و گونجاوی لە عێراق بۆ دەربچێت و ئاداب و اخلاقی عامی تێدا پارێزراو بێت .

 ناوی خوێندکارانی نه‌خێر: 1-ڕێباز صدیق صالح 2-ڕاوێژ وشیار رەزا 3-دینا دلێر عزيز 4- امل ولید يونس 5-شادی باقی كريم 6-بەرزان عادل لتيف

 ( بەکرێ گرتنی رەحمی ئافرەت)، و لەبەر بونی کۆمەڵێک کێشەی زۆری قانونی و دینی و اجتماعی و پزیشکی و تەنانەت ئەخلاقیش ئێمە پێمان باش نیە و رەتی دەکەینەوە. وەک دیارە ئەم بابەتە کە ناو دەبرێ بە ( بەکرێ گرتنی رەحمی ئافرەت) کە ئێمە پێمان وایە ئەو ناوەش ناوێکی شیاو نیە وگونجاوترە کە ناو ببرێ بە چاندنی هێلکەی پیتاو. کە لە بەشێک لە ولاتانی ئەوروپاو هەنێک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە رێگەیان بە هاورەگەز بازان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی منداڵبون ئەم پرۆسەیە بگرنە بەر، ھەر کاتێک خواستی بەدەست ھێنانی منداڵیان ھەبوو (چاندنی هێلکەی پیتراو). وە بەشێک لەو ولاتە هەژار نشینانەی کە بونەتە مۆڵگەیەکی باش بۆ کەسانی دەولەمەند و پارەدار بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە. سەرەتا بەوە دەست پێ دەکەین ئەم بابەتە بە تەواوی پێچەوانەی دەستور و قانونی عراقیە، پێچەوانەی دەستورە لە مادەکانی ٢ فەقەرە ١ و مادەی ٢ -١-ا دەقی داوە. ھەر بۆیە قانون بێدەنگ نەبوە لەم بارەیەوە، قانون (عملیات اعضاء البشرية و منع تجار بها) سالی ٢٠١٦ دەقی لەم بارەیەوە داوە لە مادەکانی (٥-ف٣) و (مادەی ٩ و مادەی ١٧) وە تەجریمی ئەم بابەتە کراوەو سزای بۆداندراوە. ھەرچەندە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە یاسایەكی تایبەتمەندمان نیە دەربارەی ئەم بابەتە بەڵام ئەكرێت لە دەقی مادەی چەند پەیماننامەیەك ھەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی بخوێنینەوە بە ئاڕاستەی قەدەغەكردنی ، بۆ نمونە «پەیماننامەی ئەنجومەنێ ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ و پزیشكی زیندەی ١٩٩٧ » ماددەی دووەم. ھەروەھا دەتوانین بڵێین دەچێتە چوارچێوەی پێناسەی تاوانی بازرگانی كردن بە مرۆڤـەوە ،ھەروەك دەستەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پڕۆتۆكۆلی پالێرمۆ دا بەو جۆرە پێناسەی كردووە كە بریتیە لە :«كۆكردنەوەی مرۆڤەكان و گواستنەوەیان یا داڵدەو پەنادانیان یا پێشوازی لێكردنیان بە ھۆی زۆر لێكردن یا ڕفاندن یاخود بەكار ھێنانی ھێز وەیانیش لە بەرامبەر پێدانی بڕێك پارە یا تایبەتمەندی و باشەیەكی دیاریكراو». هەروەها لەروە مەدەنیەکەیەوە، لەبنەرەتدا ئەم بابەتە عقدێکی باطلە چونکە کێشەی لە (محل و سبب)کەی هەیە و پێچەوانەی نظامی عام و ئادابی عامە، هەر عقدێکیش کە باطلبێ هیچ اثرێکی قانونی دروست ناکات. لەگەل ئەو کێشانەی کە باسکراون، کۆمەلێک دەرئەنجامی خراپی تریشی لێ ئەکەوێتەوە ئەوانیش (کێشەی نسب و جزائی و جنسی و کێشەی پێدانی جنسیە و کۆمەلێ کێشەی قانونی دیکە دروست دەکات). هەروەها لەرویی شریعەی اسلامیەوە اجماعی زانایان هاوران لەسەر ئەوەی کە بەکرێ گرتنی رەحمی ئافرەت کارێکی نەشیاو و حرامە.

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی