دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری سیمینارێکی زانستی ڕێکدەخات
Search

دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری سیمینارێکی زانستی ڕێکدەخات


2018-03-01 (پێنجشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

إطلالة على تجربة جكرخوين في الشعر الكوردي القومية نموذجا في

لە زنجیرەی سیمینارە زانستیەکانیدا، دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێکی زانستی لە رۆژی چوارشه‌ممه‌ بەرواری 28/2/2018  له‌ ژووری مامۆستایان باڵه‌خانه‌ی (C) بۆ بەڕێز (د.علاءالدین جنگۆ) بە ناونیشانی (إطلالة على تجربة جكرخوين في الشعر الكوردي القومية نموذج) له‌ كۆتایشدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.


جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە , لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و، لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە.

لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە. جگەرخوێن لەساڵی ١٩٤٦ ز ڕوو دەکاتە شاری قامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی، پارتی جڤاتا ئازادی و یەکیەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). لەساڵی ١٩٤٨ ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سوری و لەساڵی ١٩٥٤ ز دا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سوریا دەپاڵێورێت  لەساڵی ١٩٥٧ ز.
ساڵی ١٩٦٣ ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. ھەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە.

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٧٦دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە ١٩٨٤.١٠.٢٢ کۆچی دوایی دەکات و
تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.

جگەرخوێن و شیعر: دواتر بەھۆکاری بینینی زۆرداری، ئەوەی دوژمنان دژی کورد ئەنجامی دەدەن، جگەرخوێن بەباشی دەزانێ لە پیشەی مەلایەتی دووربکەوێتەوە و بەڕۆحیەتێکی گەورە و بەبڕوایەکی ھێندە بەتین بچێتە جیھانی کاری ڕامیاری و باوەڕەکەی و خۆشەویستی کوردستان بخزێنێتە جیھانی وێژە و بەوشەی ناسک دایبڕێژێ بۆ ئەوەی خوێنەران ھەست ستەمی زۆرداران بکەن، کە چۆن دژی گەلی کوردن. بە کاریگەریی ھۆنراوە نەتەوەییەکانی
ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و شۆڕشە نەتەوەییەکی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان, لە ١٩٢٥ ز دا، بووە شاعیرێکی لێھاتووی ھۆنراوەی نەتەوەیی و کەوتە سەر باسکردنی کوردستانی نیشتمانی, خۆشەویستی و ھاندانی ئافرەتی کورد بۆ خوێندن و خەباتی نیشتمانی و ‌بڵاوکردنەوەی بیرو باوەڕی کوردایەتی لە سەرەتادا ھۆنراوەیەکی نەتەوەیی لە باسی کوردستاندا بە ناونیشانی شام شەکرە، وەڵات, شیرنترە داناوەو نیشتمانەکەی خۆی بە بووکی جیھانی دادەنێ و باخ و بە بەھەشت مێرگ و سەرچاوەی ئاوی سازگاری دەچوێنێ و بەکچێکی شۆخ و شەنگی جوان و ڕازاوی دادەنێ و ئەندامەکانی ئەو بووکەی
کوردستانی بە تاجی سەلاحەدینی ئەیووبی و بە ڕۆژ و دەریا و ئەڵماس و دیوانەکانی ھۆنراوەی ‌‌حاجی قادر و ئەحمەدی خانی ‌دەچوێنێ و دەڵێت:

وەڵاتی من تووی بووکا جیھانی

ھەمی باغ و بھشت و مێرگ و کانی

سەری تاجا سەلا‌حەددینی کوردی

ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی

دوو چاڤێن تە وەکی دەریایی ھورمز

کەپوو ئەلماسە کاری کووش و وانی

دوو زولفێن تە کتێبا حاجی قادر

زمانێ تە ژ بەندا شێخی خانی

جگەر خوینە کورێ تە ھەر دنالی

ژ بەرنەزانی و خزانی!!

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:

زوو ژ خەو توو سەرھلینە بەس بمینە بێ مەژی

گەر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ ھونەرتەڤا

گەر نەخوێنی کە‌س ژ بوومە ئێش و دەردان ناکوژی

وا جگەر خوین خووەش دناڵی دا کوژن پیشڤەھەڕن

دا ببیژن ھەر بژی کورد ھەر بژی کورد ھەر بژی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی