کۆلێجی ياساو ڕامیاری له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات
Search

کۆلێجی ياساو ڕامیاری له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات


2018-02-27 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

دۆخی گه‌شت وگوزار له‌ شاری سلیمانی

 

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ کاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆى 27-2-2018 گروپی چیا له‌ به‌شی دبلۆماسیه‌تی کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی به‌ ئامادەبوونى به‌شێك له‌ مامۆستایانى زانكۆ و به‌شێك له‌ خوێندكاران لە هۆڵی هونه‌ر سورچی \ کەمپى بنارى کۆیژە پانێڵێك بە ناونیشانى (ڕە‌وشی گە‌شت وگوزار و ڕە‌ھە‌ندە‌ دیپلۆماسیە‌كانی لە‌ پارێزگای سلێمانی) پێشكه‌شكرا كه به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌ بوو:-

ئاراس احمد صاڵح: جێگری بە‌ڕێوە‌بە‌ری گشتی گە‌شت وگوزاری سلێمانی. باسى له‌ ڕە‌وشی گە‌شت وگوزار و ڕە‌ھە‌ندە‌ دیپلۆماسیە‌كانی گه‌شت وگوزارلە‌ پارێزگای سلێمانی كرد


م. محمد ابراھیم الزھاوی: مامۆستا لە‌ زانكۆی سلێمانی - بە‌شی گە‌شت وگوزار. كۆمە‌ڵێك ڕە‌خنە‌و سە‌رنجیان خستە‌ ڕوو لە‌ ڕوانگە‌ی ئە‌كادیمیە‌وە‌،

 وە‌ چۆن بتوانرێ شوێنە‌ گە‌شتیاریە‌كان چاكسازیان تێدا بكرێت و بكرێنە‌ ھۆیە‌ك بۆ ڕاكێشانی سە‌رنجی زیاتری گە‌شتیاران.


عطا انور خضر: بە‌ڕێوە‌بە‌ری كۆمپانیای ئاسمان بۆ گە‌شت وگوزار وە‌ك لایە‌نی ئە‌ھلی و بازار باسیان لە‌ ڕۆڵی كۆمپانیاكانی گە‌شت وگوزار كرد

 لە‌ ھێنانی گروپی گە‌شتیاری و ئە‌و كێشە‌و گرفتانە‌ی دێتە‌ پێشیان.


 د. احمد عمر بلی: سە‌رۆكی بە‌شی دیپلۆماسی و پە‌یوە‌ندیە‌ گشتیە‌كان سیمینارێكیان پێشكە‌ش كرد: بە‌ناونیشانی ڕە‌ھە‌ندە‌ دیپلپماسیە‌كانی گە‌شت و گوزار گرێدراو بە‌ كاریگە‌ری دیپلۆماسیە‌تی گشتی

 لە‌ڕێگای كە‌رتی گە‌شیاریە‌وە‌ خرایە‌ ڕوو لە‌ كۆتایشدا وە‌ڵامی پرسیاری و سە‌رنجی ئامادە‌بوان درایە‌وە‌

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی