دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری سیمینارێکی زانستی ڕێکدەخات
Search

دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری سیمینارێکی زانستی ڕێکدەخات


2018-02-25 (یەکشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق

لە زنجیرەی سیمینارە زانستیەکانیدا، دڵنیایی جۆریی کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێکی زانستی لە رۆژی دووشه‌ممه‌ بەرواری 25/2/2018  له‌ هۆڵی 128 باڵه‌خانه‌ی (C) بۆ بەڕێز (م.ته‌حسین حه‌مه‌غریب) بە ناونیشانی (فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق له‌ كۆتایشدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.

فەلسەفەی ئەخلاق لە فەلسەفە موزافەکانە ( مەعریفەی مەعریفە)

بۆ وەلامی دوو پرسیاری گەورە دروست بووه‌

  • من بۆچی بەئەخلاق بم؟ 
    - پێوەری بە ئەخلاق بوون چییە؟

دوای لاواز بوونی عیلمی ئەخلاق دروس بووه‌ ( وەزیفەگەرایی کانت _ پراگماتیزم)
سێ بەشی سەرەکی ھەیە: میتا ئەخلاق / ئەخلاقی رێنوینیکار( نۆرماتیڤ)/ ئەخلاقی وەسفی( پرێسکریپتیڤ)

یەکەم میتا ئەخلاق: بابەتەکانیئەمانەی خوارەوەن:

-خودی فەلسەفەی ئەخلاق چییە؟
-چەمکەکانی ئەخلاق چین؟
-دانەری ئەخلاق کێیە؟
-ئەو کەسەی کە ھەڵدەستٍت بە کاری ئەخلاقی کییە( الفاعل الاخلاقی)؟
-زەمینەی کاری چییە و شتە ئەخلاقییەکان چۆن دەبنە شت کردەیی.

دووەم: ئەخلاقی رێنوینیکار:


دەبێت و نابێتەکانی ئەخلاق چین ( چیبکەین و چی نەکەین) تیۆریاکانی ئەخلاق) 
سێیەم: ئەخلاقی پرێسکریپتیڤ:
باسی ئەخلاقی ناو کۆمەڵاگە دەکات(کۆمەڵاگە چی بە ئەخلاق دەزانێت؟ 
تیۆریا ئەخلاقییەکان چین؟

یەکەم: تیۆریای وەزیفەگەرای (کانت)

ئەم تیۆریایە باسی ئەوە دەکات کی دەبێت مرۆڤ ئەرکی ئەخلاقی خۆی لە ھەموو حاڵاەت]کدا جێبەجێ بکات( بۆ نمونە لە ھەموو حاڵەتێکدا نابێت درۆ ئەنجام بدەیت)
کانت لەم تیۆریایەدا پشت بە سێ رێسای سەرەکی دەبەستێت(ئەوەی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵکیش پێت خۆش بێت)( مرۆڤەکان وەک ئامانج سەیربکە)(ھەموو بابەتێکی ئەخلاقی ھاووتەریبە لە تەک وجوددا


دووەم: تیۆریای ئەنجامگەرا:

ئەم تیۆریایە بۆ ئەوە دەرەنجام بۆ دیاریکردنی ئەخلاقی بوونی ھەر کارێک دەبێت سەیری ئەنجام بکەیت(ئەنجام نە نەھێشتنی ئازار یاخود دەست کەوتنی سوود)
ئەمەش سێ بەشی سەرەکییە


یەکەم:ئەنجامگەرای خۆسەنتەر
دووەم: ئەنجامگەرای ئەوی دی سەنتەر
سێیەم: ئەنجامگەرای سوودگەرا

 

سێیەم قوتاخانەی فەزیلەتگەرا


ئەم قوتابخانەیە بۆ زانینی ئەخلاقی بوونی ھەر کارێک دەبێت سەیری ئەو فەزیلەتە بکەی کە لە بکەرەکەدا دروستی دەکات ئەمەش گەرانەوەیەک بوو لە پەنجاکانی سەدەی رابردوودا گەرانەوە بوو بۆی دوای دەرکەوتنی ھەلەکانی ئەو دوو قوتابخانەیەی پێشوو.


لێۆڵینەوە ئەخلاقییەکان:
لێکۆلینەوە ئەخلاقییەکان لە سێ رووەوە دەبن:


لێۆڵینەوە ی وجودی لە ئەخلاق: بابەتە ئەخلاقییەکان بوونیان ھەیە ( کوشتنی پشیلە خراپە( کوشتن و پشیلەکە روونن ئەی ئایا (خراپە) بوونی ھەیە؟
لێکۆلینەوەی مەعریفی لە ئەخلاق: من لە بابەتە ئەخلاقییەکان تێدەگەم؟ 
لیکۆلینەوەی دیلالی لە ئەخلاق: بابەتە ئەخلاقییەکان مانایان ھەیە


دروست بوونی بابەتە ئەخلاقییەکان :
کاتێک دەبێت کە یەکێک لەم چەمکە ئەخلاقییانە دەبنە گوزارەی کارێک
( چاک ، خراپ، دروست ( راست)و نادروست( ھەلە)، بەرپرسیارێتی، پێویستە و پێویست نییە، ئەرک و وەزیفە) 
ئەخلاقی کردەییش کاتێک دەبێت کە تیۆریا ئەخلاقییەکان دەھێنرێنە ناو کایەکانی ژیانەوە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی