ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ،پێشوازی لەبۆردی(حەمرین بۆ گەشەپێدان)دەکات
Search

ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ،پێشوازی لەبۆردی(حەمرین بۆ گەشەپێدان)دەکات


2018-02-21 (چوارشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۱ـ۲ـ۲۰۱٨،ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر(د.محسن ابراهیم احمد)،پێشوازیکرد لە ئەندامانی ڕێکخراوی (بۆردی حەمرین بۆ گەشەپێدان) کەپێکهاتبوو لەبەڕێز(ڕزگار ابراهیم ـ سەرۆکی بۆرد)و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی بۆرد.سەردانی ڕێکخراوی ناوبراو،بەمەبەستی سوپاسکردنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرجەم کۆلێجەکانی بوو کەهه ڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری وپێداویستی و دواتر گەیاندیانە ئەو میوانە ئاوارانەی خورماتوو و دەورووبەری کە لەڕووداوەکانی دواییدا لە خانە و لانەی خۆیان دەرکرابوون.
لەدیداروسەردانەکەدا،وێڕای ئەوەی ڕاگری کۆلێج تێڕوانینی زانکۆی بۆ پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگە ڕوونکردەوە،ئاماژەی بەوەدا کەزانکۆ دەبێت ڕۆڵی کارای هەبێت لەخزمەتگوزاری گشتی کۆمەڵگەداو بنەماو بنەڕەتی چارەسەربێت و ئێمە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەم تێڕوانینەوە خوێندکارانمان گۆش و پەروەردە دەکەین،دواتر ڕێکخراوی حەمرین بۆ گەشەپێدان سوپاسی زانکۆ و مامۆستاو خوێندکارانیان کرد و هیوای بەردەوامیان خواست بۆ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ئەنجامدانی کارە خزمەتگوزاییە گشتییەکاندا و لەکۆتاییدا سوپاسنامەیەکی فەرمیان پێشکەش بەڕاگری کۆلێج کرد.
ئەوەی شایەنی باسە،لەئەنجامی ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە خەڵکی ناوچەکانی گەرمیان بەگشتی دووچاری ئاوارەبوون بوونەوەو میوانبوون لە شارەکانی دیکەی دەورووبەر ،زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کەمپینێکی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەکی و دواتر لەلایەن مامۆستایانی زانکۆوە گەیەندرایە کەسانی خاوەن پێداویستی لە خەڵکی خوورماتوو.

 

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی