وۆرکشۆپی فریاگوزاری خێرا
Search

وۆرکشۆپی فریاگوزاری خێرا


2018-02-19 (دووشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری هۆشیاری تەندروستی لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوانیان ، ئەمڕۆ ۱٨ـ۲ـ۲۰۱٨ وۆرکشۆپی فریاگوزاری خێرا بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەرـ کۆلێجی زانست و تەکنۆلۆجیای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدا لە لایەن بەڕێز ڕاهێنەر د.عبدالفتاح هەورامی یەوە لە چوارچێوەی وانەی ئەکادیمک دیبەیت دا، کە تێیدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە ڕووداوە جۆراو جۆرەکان کە بە گشتی مرۆڤ خۆیی یان کەسانێکی دەوروو بەری ڕوو بەڕووی دەبنەوە.
بڕیارە ئەم ۆرکشۆپە لە داهاتوودا بەردەوام بێت بۆ سەرجەم بەشەکانی تری کۆلێجەکانی زانکۆ.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی