يه‌كه‌ی کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدان وتوێژینه‌وه‌و راهینان سیمپۆزیۆمیك ڕێکدەخات
Search

يه‌كه‌ی کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدان وتوێژینه‌وه‌و راهینان سیمپۆزیۆمیك ڕێکدەخات


2018-02-13 (سێشەم) [ کۆلێجی یاسا و رامیاری ]

كاریگه‌ری میدیاو باكگراوندی سیاسی له‌ سه‌ر تێروانینی خه‌ڵك بۆ كێشه‌ سیاسیه‌كان

 

ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر چواری پاش نیوه‌رۆى 2018/2/13 يه‌كه‌ی کۆلیجى یاساو ڕامیارى به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه‌و ڕاهینان - زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى وبە سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی دڵنیایی كۆلیج و به‌ ئامادەبوونى به‌شێك له‌ مامۆستایانى زانكۆ و به‌شێك له‌ خوێندكاران لە هۆڵی هونه‌رسورچی / کەمپى بنارى کۆیژە سیمپۆزیۆمیك پێشکەشکرا بە ناونیشانى (كاریگه‌ری میدیاو باكگراوندی سیاسی له‌ سه‌ر تێروانینی خه‌ڵك بۆ كێشه ‌سیاسیه‌كان) كه دوو مامۆستای كۆلیج دوو بابه‌تی جیاواز له‌ سه‌ر میدیا وله‌ هه‌مان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سيمپۆزیۆمه‌كه‌، به‌ ئیداره‌ی به‌رێز مامۆستا كاروان اورحمان اسماعیل به‌م شێوه‌یه‌:-


  • د.سامان فوزى: میدیای كوردی لە نێوان گێژاوی کەمپینی سیاسی حزبی و پرۆفیشناڵ بوندا

  • لەئیستادا کە ھەرێمی کوردستان لە دۆخێکی نالەباردایە ئایا دەتوانین بڵێن کە خاوەن میدیایەکی تەندروستە؟ یان نەخێر میدیای کوردی لەبارودۆخێکی نائاسایی وناتەندروست دایە بەھۆی دەستگرتنی حیزبە سیاسیەکان بەسەریاندا و بەردەوام بەکارھێنانیان بۆ بەرژەوەندی حزبی، کە یەکسان نیە بە بەرژەوەندی گشتی؟! ئایا بەبەراورد بە میدیایەکی نیشتمانی پرۆفیشناڵ گرنگترین ھەڵەو پێشیلکاریە ئیتیکیەکانی میدیای کوردی چی یە؟ئایا حیزبەکان چۆن لەرێگای میدیا زۆر وزەبەلاحەکانەوە کاردەکەنە سەر ھەست ونەستی خەڵکی؟چۆن تاقیکردنەوەکەی(ستانلی میلگرام) و تیۆریەکەی (جوستاف لۆبون) بە کەڵکمان دێت بۆ ھۆکاری سستی ولاوازی گۆڕانی ئنتمای حیزبی لە ھەرێمی کوردستاندا بە بەراورد بە وڵاتانی دیموکراسی؟ ئایا میدیا لە ئیستادا چۆن لە ئەرکی گواستنەوەی ھەواڵ کار لەسەر دروستکردنی ھەواڵ دەکات؟ ئایا کارکردن لەسەر شەفافیەتی سەرچاوەی دارایی میدیاکانی کوردستان بە ھەنگاوی دروستی راستکردنەوەی میدیای کوردی دادەنرێت؟ ھەموو ئەو پرسیارانە و زیاتریش لەکاتی پێشکەشکردنی بابەتەکەدا خرانەروو.

  • - د.احمد حمه‌ غریب: باگراوندی خەڵک لە نێو گێژاوی کەمپینی سیاسی – حیزبی بەردەوامدا

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی