سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو
Search

سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو


2018-02-01 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زمان ]

رۆژی سێشەممە، ۳۰/۱/۲۰۱٨ بە سەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان، لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا کۆلێجی زمان و کۆلێجی یاسای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمێکیان لەسەر " قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی مانا سەنتەری لە بونیادی تاک و کۆمەڵگەدا" ساز کرد.

سیمپۆزیەمەکە لە لایەن د. صابر حسن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە بەڕێوەبرا و دوو بابەت لەسەر ئەدەبیاتی کوردی و ئەدەبیاتی ئینگلیزی پێشکەش کران.

سەرەتا م. تەحسین حەمەغەریب، مامۆستای کۆلێجی یاسای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بابەتێکدا تیشکی خستە سەر قەیرانەکانی کوردستان و لاوازبوون و کەمبوونەوەی ئومێد و هیوا و گەشبینی لای هاونیشتیمانیانی کوردستان و دواتر پێناسەیەکی "مانا"ی لە ئەدەبی کوردیدا روونکردەوە.

لە بەشێکیتری بابەتەکەیدا م. تەحسین حەمەغەریب تیشکی خستە سەر "مانا" لە شیعر و هزری شاعیری ناوداری کورد " نالی"، لەو ڕووەشەوە لە چەند کۆپلە شیعرێکدا بیروڕای نالی لەسەر مانا لێکدایەوە و پەیوەستیکردەوە بە قەیرانەکانی کوردستانەوە و جەختی لەسەر رۆڵی ماناسەنتەری لە بونیادی تاک و کۆمەڵگەدا کردەوە.

دواتریش م. سامان محمد عەلی مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتێکی لەسەر "مانا" لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا پێشکەش کرد.

لە بابەتەکەیدا م. سامان محمد عەلی شیکردنەوە بۆ شاکارەکانی ماتیۆ ئارنۆلد و ئۆسکار وایەڵد کرد و پێگە و بەکارهێنان و ڕەهەندەکانی "مانا"ی لە کارەکانی ئەو دوو شاعیرە ئینگلیزییەدا ڕوون کردەوە.

لە کۆتایی سێمپۆزیەمەکەشدا کە ئامادەبوونی دەیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆ بەڕێوەچوو دەرگای سەرنج و بەشداری کرایەوە و وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووان درایەوە

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی