سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە
Search

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە


2017-12-14 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

بەمەبەستی دیدار و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆو گوێگرتن لە گرفت و ڕاو سەرنجی مامۆستایان لەمەڕ پرۆسەی خوێندن و بە ئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردنی زانکۆ و ئاستی زانستی و زانستخوازی، بەڕێز پرۆفیسۆر (د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید)سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە 14-12-2017 بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د.محسن ابراهیم احمد) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ئەنجامدراو، سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێج ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی و سوپاسی مامۆستایان كە هەمیشە هۆكاری سەركەوتنی زانكۆ بوون و بەم هۆیەشەوە شانازی ئەوەمان پێبڕاوە کە چەند ساڵێکە پلەی یەکەمی بەدەستبهێنین، ئاماژەی بە چەندین خاڵی دیکە کرد کە بە گشتی بەرچاوڕوونی بوو بۆ هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی باشتر. دواتر سەرۆکی زانکۆ زۆرترین کاتی دایە مامۆستایان تا سەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنە ڕوو، مامۆستایانیش لە کەشێکی بەرپرسانە و لە هەستی دڵسۆزییەوە دیدو باری سەرنجەكانیان خستەڕوو.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم دیدارەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەچوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانیدایە لە گەڵ مامۆستایانی سەرجەم کۆلێجەکان کە لە دەستپێکدا بە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری دەستیپێکرد.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development