ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێج کۆبوویەوە
Search

ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێج کۆبوویەوە


2017-12-11 (دووشەم) [ کۆلێجی زمان ]

بە مەبەستی فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و بەرەوەپێشبردنی داهێنانی زیاتر ئەکادیمی و زانستی مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمان، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێج کۆبوویەوە.

سەرەتا ڕاگری کۆلێجی زمان سپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستایان و ئەندامانی لیژنە و بەشەکانی کۆلێج کرد و کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆلێجی زمانی بەرز نرخاند و پیرۆزبایی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاڕاستەی مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمان کرد.

لەبەشێکیتری وتەکانیدا پ. ی. دکتۆر رەئوف کەریم ئاماژەی بە پلانی نوێی کۆلێجی زمان کرد و خوازیاری بەرەوپێشچوونی زیاتر و کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر نێوان مامۆستایان و یەکە کارگێڕییەکانی کۆلێج و زانکۆ کرد لە پێناو ساڵێکیتری گەشاوەی پڕ چالاکی و سەرکەوتن بۆ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

هاوکات ڕاگری کۆلێج ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی کۆلێجی زمان کرد لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا و روونیشیکردەوە: مامۆستایانی کۆلێجی زمان ئەندامانی جەستە و خێزانی کۆلێجو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیین و هەموو پێکەوە کاری گەورە دەکەین بۆ درەوەشانەوەی زیاتر داهاتووی زانکۆکەمان.

لەبەشێکیتری دیدارەکەدا مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمان پرسیار و پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و تاوتوێی چۆنیەتی وەگەڕخستنی تواناکان و داهێنانی زیاتری ئەکادیمی و زانستی کۆلێج کرا.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development